riklam

توركیا.. 15 كۆچبه‌ری نایاسایی گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان 06:06 PM - 2019-07-18
.

.

به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی كۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌ نزیك شاری وان-ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا 15 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداو 20 تریش برینداربوون.

 ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئه‌مڕۆ 18-7-2019، بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی سنووری شاری وان- ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا 15 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 20 ی تریش برینداربوون، له‌ناو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ژن و منداڵ هه‌یه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووه‌، تائێستا به‌ ته‌واوه‌تی ناسنامه‌ی كۆچبه‌ره‌كان ئاشكرانه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌پێی بۆچوونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، پێده‌چێت كۆچبه‌ره‌كان ئه‌فغانی و پاكستانی و به‌نگلادیشی بن، كه‌ به‌رێگه‌ی نایاسایی له‌ سنووری وڵاتی ئێرانه‌وه‌ دزه‌یان كردووه‌ته‌ نێو خاكی توركیاوه‌.

PUKmedia ئه‌نادۆڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket