riklam

45 ساڵە بە بنێشتی کوردی بژێوی ژیانی دابین دەکات

هەمەرەنگ 04:51 PM - 2019-07-18
.

.

پیاوێکی بەتەمەنی شاری کۆیە ماوەی ٤٥ ساڵە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی بنێشتی کوردییەو بژێوی ژیانی پێ دابین دەکات.

لەقەزای کۆیە لەزەمانی زوەوە ئەم پیشە هەبووە بەڵام لەئێستادا تەنها هاوڵاتی جەعفەر عەبدوڵڵا بەردەوامە لەخۆشکردنی بنێشت  وەک وخۆی بە PUKmedia ی ڕایگەیاند: بنێشت لەکوردستان زۆر جۆری هەیە بەڵام هەمووی بەدەرمان دروست دەکرێت وتاکە بنێشت هەبێت کەهیچ مادەیەکی تێدانەبێت بنێشتی کوردیە.

وتیشی: من ماوەی ٤٥ ساڵە کاروپیشەم دروستکردنی بنێشتی کوردییە ماوەی ۲۰ ساڵیشە لەم شوێنە بنێشت دەفرۆشم لەسەر سینیەک وحەزناکەم دوکانم هەبێت چونکە ڕاهاتووم لەم شوێنە وئێستاش بەردەوامم لەکارەکەم .

ئەوەشیخستەروو: هەموو جۆرە دارێک نابێت بە بنێشت، لەهەموو شوێنێک نییە، لەکۆیە لەچیای ئاوەگرد و میرسەیدو دۆڵی و فەقێیان دەیهێنین و لە ماڵەوە دروستی دەکەین، کە دوو جۆرە داری بەن وداری بنەوشە، کەدەتوانرێت بنێشتی کوردی لێ دروست بکرێت وتیشی: شێوەی دروست کردنی بنێشت سەرەتا لەماڵەوە لەمەنجەڵێکی گەورە زیاتر لە٥۰ کیلۆ بنێشت دروست دەکەم  لەگەڵ کەمێک ئاو نابێت هیچ جۆرە دەرمانێکی تێ بکرێت و ماوەی دروست کردنەکەشی ۲ سەعاتی دەوێت، دواتر لەزەرفی بچوکی دەکەم و لەناوبازار دەیفرۆشم وهاوڵاتی یان دێنەلام بنێشت دەکڕن.



PUKmedia کاوە عەبدوڵڵا_کۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket