riklam

ئێران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتی راگه‌یاند

جیهان 04:19 PM - 2019-07-18
.

.

سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتی بیانی له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو راگه‌یاند.

سوپای پاسداران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌. كه‌شتییه‌كه‌ له‌ باشوری دوورگه‌ی "لارك" له‌ كه‌نداو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و یه‌ك ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نی پێبووه‌ و 12 ده‌ریاوانی له‌سه‌ر بووه‌، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی سوته‌مه‌نییان بۆ كه‌شتییه‌كه‌ گواستوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ناسنامه‌ی كه‌شتییه‌كه‌و ئه‌و ئاڵایه‌ی له‌سه‌ری بووه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

سوپای پاسداران ره‌تیشیكرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ھیچ كه‌شتییه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبێت و جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ھێزه‌ ده‌ریاییه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌ تاڵانبردنی رێكخراو له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداوداو پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket