riklam

سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر توركیا ده‌ستیپێكرد

جیهان 03:33 PM - 2019-07-18
.

.

ئه‌مریكا توركیا له‌ پڕۆگرامی دروستكردنی فڕۆكه‌ی ئێف 35 دوورده‌خاته‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش، بڕیاره‌كه‌ ئیدانه‌ ده‌كات. 


كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ر گه‌یشتنی چه‌ندین پارچه‌ی سیستمی مووشه‌كی ئێس 400 ی روسی به‌ توركیا، ئه‌وا به‌رده‌وامبوونی ئه‌و وڵاته‌ له‌ پڕۆگرامی فڕۆكه‌ی ئێف 35 ی ئه‌مریكی، ئه‌سته‌م ده‌بێت. راشیگه‌یاندووه‌، كڕینی ئه‌و سیستمه‌ مووشه‌كییه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌، دژی ته‌واوی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه‌ كه‌ وڵاتانی نێو "ناتۆ" داویانه‌، بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سیستمه‌كانی روسیا.

لای خۆشییه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ دوور خستنه‌وه‌یان له‌ به‌شداریكردن له‌ پڕۆگرامی دروستكردنی فڕۆكه‌ی ئێف 35 ئیدانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و بڕیاره‌ ھه‌نگاوێكی تاك لایه‌نه‌یه‌و پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانیانه‌.

ھاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" رایگه‌یاندووه‌، تێكڕای ئه‌و زیانه‌ی به‌ر توركیا ده‌كه‌وێت، ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 9 ملیار دۆلار.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket