riklam

ئه‌وروپا داوای به‌رده‌وامییدان به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات

جیهان 02:29 PM - 2019-07-18
.

.

یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای به‌رده‌وامییدان به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌كات و پاراستنی رێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌ به‌رپرسیارێتییه‌كی جیھانیی ناو ده‌بات.

فێدریكا موگرینی رێكخه‌ری باڵای كاروباری سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: پاراستنی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران به‌ ته‌نھا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا گرنگ نییه‌، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتییه‌كی ھاوبه‌شی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیھانه‌.

مۆگرینی جارێكی تریش داوای له‌ ئێران كردوه‌ته‌وه‌پابه‌ند بێت به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، ھه‌رچه‌نده‌ پێناچێت ئێران بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رابردووی، به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ھه‌ڵوێسته‌كانی ئێستای جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كه‌ دوا ده‌خات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket