riklam

ئەڵمانیا دەستگیركردنی ئیسلامییە مەترسیدارەكان دەستپێدەكات

جیهان 01:15 PM - 2019-07-18
.

.

یەكە تایبەتەكانی پۆلیسی ئەڵمانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18ی تەموزی 2019 هەڵمەتێكی پشكنینیان لەشارەكانی كۆڵن و دیورنی رۆژئاوای ئەڵمانیاو دەوروبەری دەستپێكردو ماڵی چەند ئیسلامیەكی مەترسیداریان كردە ئامانج كە پلانیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی دانابوو.

سەبارەت بەو هەڵمەتەو بەپێی لێدوانەكانی پۆلیسی هەرێمەكە كەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویكردەوە بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا بووە ئەو كەسانە پلانی هێرشی مەترسیداریان داناوە. 

لەهەڵمەتەكەدا وەك پۆلیس رایگەیاند: لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دوو كەسدا دەسپێكردووەو بەڵێنیشیانداوە دواتر وردەكاریبەكانی بخەنەڕوو ئەوە نەبێت ئەو دوو كەسە پێشتر هیچ فەرمانیكی دەستگیركردنیان نەبووە.

كەناڵی رەسمی یەكی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە لێكۆڵەرەوانی پۆلیس بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە كەنەخشەو پلانی هێرشی ئیسلامیەكان لەئارادا بووەو هەڵمەتەكەش زیاتر چاویان لەسەر شوقەیەك بووە لەشاری دیورن.

كەناڵی WDRی هەرێمەكەش بە پشتبەستن بە زانیاریەكانی پۆلیس ئاشكرایكرد ئەو دووكەسە بەشێوەی كاتی دەستگیركراون و دواتر وردەكاریەكانی لەلایەن پۆلیسی ناوچەكەوە دەخرێتەڕوو.

PUKmedia شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا،كەناڵی رەسمی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket