riklam

هه‌رێم بۆ مووچه‌ چاوه‌ڕێی به‌غدایه‌

ئابوری 12:43 PM - 2019-07-18
.

.

زیاتر له‌ 10 رۆژه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیپێكردوه‌، به‌ڵام تائێستا  له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌نها مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شكراوه‌.

حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ پشت به‌دوو داهات ده‌به‌ستێت كه‌بریتین له‌ داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ مانگانه‌ حكومه‌تی عیراق بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌نێرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی به‌ دوو لیست مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات، لیستی یه‌كه‌م له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمی كوردستانه‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌و داهاته‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها لیستی دووه‌م پشت به‌ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم دێت، بڕیاره‌ مانگانه‌ له‌ 16 ی مانگ حكومه‌تی عیراق ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام تائێستا به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌ناردوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ( سست ) خاو بوه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ی 11 رۆژی رابردوودا ته‌نها چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رگرتووه‌.


PUKmedia بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌باره‌ی نه‌ناردنی پاره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ په‌یوه‌ندی كرد به‌ هه‌ر یه‌ك له‌ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید و هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون و‌ه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌.

تائێستا دیارنیه‌ كه‌ی به‌غدا مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێم له‌چاوه‌ڕوانی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدادایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مانگی ته‌مموز (7) به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانیدا دابه‌شده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمیش سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان (4) ه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket