riklam

ئەمریكا فرۆشتنی فڕۆكەی بەتوركیا وەستاند

جیهان 10:31 PM - 2019-07-17
.

.

بەرگری ئەمریكا رایگەیاند بەهۆی كڕینی سیستمی ئێس 400ی روسی، بڕیاریانداوە فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف35 بەتوركیا رابوەستێنن و داواشیان لەو فڕۆكەوانە توركیانەی لەئەمریكا مەشق و راهێنان دەكەن بگەڕێنەوە وڵاكەی خۆیان. 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) رایگەیاند: لەبەرامبەر كڕینی سیستمی ئاسمانی ئێس 400ی روسی  لەلایەن توركیاوە بڕیاریانداوە تەسلیمكردنی فڕۆكەی (ئێف 35) بەو وڵاتە بوەستێنن و ئەو فڕۆكەوانانەشی كە لەئەمریكا مەشق و راهێنان لەسەر فڕۆكەكە دەكەن ئاگادار كراونەتەوە تا 31ی ئەم ئەم مانگە ئەمریكا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ توركیا.

بەرگری ئەمریكا دەشڵێت: هیوادارین سەرەڕای بڕیارەكەمان بۆ وەستانی فرۆشتنی فڕۆكەی (ئێف 35) بەتوركیا، هاوبەشیمان لەگەڵ توركیا بەردەوامبێت، بەڵام توركیا 9 ملیار دۆلاری لەدەستداوە. 

PUKmedia ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket