riklam

برینداری رووداوەكەی هەولێر گیانی لەدەستدا

کوردستان 09:31 PM - 2019-07-17
.

.

برینداری رووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر گیانی لەدەستداو ژمارەی كوژراوەكانیش گەیشتە سێ كەس.

ئەمڕۆ 17ی تەموزی 2019، دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ 17ی تەموزی 2019، لەنێو ریستۆرانتێكدا لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كە نزیكە لە كونسوڵخانەی توركیا لەهەرێم، دەستڕێژی گوللە كراو كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیاو هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان بەناوی (نەریمان عوسمان) كوژان و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

دوای تێپەڕبوونی چەند سەعاتێكیش بەسەر رووداوەكەدا، ئەمشەو برینداری رووداوەكە كەناوی (بەشدار رەمەزان)ەو خەڵكی هەرێمی كوردستانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 

دوای رووداوەكەش، هێزە ئەمنییەكان ناوچەكەیان گەمارۆداو لەڕێی كامێراكانی چاودێرییەوە دەیانەوێت ئەنجامدەرانی بدۆزنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیاش راگەیەنراوێكی لەبارەی رووداوەكەوە بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت: ئەمڕۆ كارمەندێكمان كە لەنزیك بارەگای كونسوڵخانە بووە بەهۆی هێرشێكەوە كوژراوە كە لەلایەن كەسانی نەناسراوە ئەنجامدراوە.

دەشڵێت: لەپەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بەخێرایی ئەنجامدەرانی رووداوەكە بدۆزنەوە. 

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket