riklam

سەرۆکایەتی هەرێم ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکات

کوردستان 06:58 PM - 2019-07-17
.

.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکات کە تیایدا کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتییەک کوژران و هاوڵاتییەکی تریش بریندار بوو.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە: به‌ توندی ئه‌و تاوانکارییه‌ ترسنۆکه‌ سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ین که‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کونسولخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش بریندار بووه‌.

له‌ کاتێکدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌که‌ ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ڕێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه‌ تا ده‌دۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.

PUKmedia سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket