riklam

قەیرانی نەمانی خەیار لەتۆكیۆ سەرهەڵدەدات

ئابوری 06:10 PM - 2019-07-17
.

.

لەپایتەختی ژاپۆن (یابان) بەهۆی شەپۆلێكی سەرماوە كە كاریگەری گەورەی لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵی كردوە نرخی سەوزەو میوەكان بەرزبوەتەوەو نرخی خەیار 70%ی نرخی پێشووی زیادیكردوەو قەیرانی نەبوونی خەیار سەریهەڵداوە. 

ماوەی چەند رۆژێكی شەپۆلێكی سەرما رووی لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن كردوەو كاریگەری لەسەر نرخی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان كردوە، بەشێوەیەك نرخی خەیار 70%ی نرخی پێشتری بەرزبوەتەوە، بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش تەمێكی چڕ ئاسمانی تۆكیۆی پایتەختی وڵاتی ژاپۆنی تەنیوەو بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی ئەو وڵاتەش ساڵی 1961 بەو شێوەیە بووە.

وەزارەتی كشتوكاڵ و دارستانی ژاپۆنیش باسی لەوەشكردوە كە نەبوونی تیشكی خۆرو دابەزینی پلەكانی گەرما كاریگەری گەورەی لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵ و بەروبوومەكان لەدەوروبەری تۆكیۆ كردوەو ئەوەش وایكردوە نرخی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بەشێوەیە زۆر بەرزبێتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو شەپۆلی سەرمایە لە رۆژی دەیەمدایەو دانیشتوانی تۆكیۆی پایتەخت لەو ماوەیەدا نەیانتوانیوە سود لەتیشكی خۆر وەربگرن كە  لەرۆژێكدا تەنها سێ سەعات دەردەكەوێت.  

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket