riklam

بەریتانیا پشتگیرییەكانی بۆ هەرێم دووپاتدەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 05:50 PM - 2019-07-17
.

.

جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: لە كوردستان و عیراق تەنھا كێشەی سیاسی و ئیداری نیە، بەڵكو مەترسی داعش ھەر زیندووە و دەبێت خەم سارد نەبین لەو بارەیەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17 تەمموزی 2019 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە ھەولێر، پێشوازیكرد لە جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و جێمس سۆرنتۆن كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر.

لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان كرد و دووبارە متمانەدانەوە بە قوباد تاڵەبانی وەك جێگری سەرۆك وەزیران. هاوكاری و پشتیوانی وڵاتەكەشی دووپات كردەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەروەها ستایشی ھەنگاوی حكومەتی ھەرێمی كرد كە یەكەم وێستگەیان سەردانی شاندێكی باڵا بوو بۆ بەغدای پایتەخت پاش دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم.

لای خۆشییەوە، قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەڵوێست و پاڵپشتی بەریتانیای كرد بۆ هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی شانشینی یەكگرتووی لەمبارەیەوە بەرز نرخاند، هەروەها تیشكی خستە سەر بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان.

پاش گفتووگۆ كردن لەبارەی كێشە سیاسی و ئیدارییەكانی عێراق و كوردستان، قوباد تاڵەبانی ڕوونیكردەوە كە لە كوردستان و عێراق تەنھا كێشەی سیاسی و ئیداری نیە، بەڵكو مەترسی داعش ھەر زیندووە ودەبێت خەم سارد نەبین لەو بارەیەوە.

هەروەها لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی چاكسازییەكانی حكومەتی ھەرێم كرا و چۆنیەتی باشتر پێشكەش كردنی خزمەتەكان بەھاوڵاتییان تیشكی خرایە سەر.


PUKmedia  تایبەت


لینكی بینینی ڤیدیۆ...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket