riklam

چەندین ڕێگاوبان نۆژەن دەكرێنەوە

کوردستان 05:39 PM - 2019-07-17
.

.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە نۆژەنكردنەوەو قیرتاوكردنی چەند ناحیەیەكی سەربەقەزای كۆیە دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەمەش شۆفێران دڵخۆش دەكات.

یوسف حەسەن قائیمقامی كۆیە بەPUKmedia  ی راگەیاند: لەئێستادا تەنها كار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبان دەكرێت و بودجەیەكی تایبەتی بۆتەرخان كراوە.

وتیشی: رێگاكان بەهۆی ئۆتۆمبێلە باڵهەڵگرەكانەوە تێك چووە و ئەو رێگاوبنەی نۆژەندەكرێنەوە بریتین لە رێگای نێوان( كۆیە-هەولێر) بڕی تێچووی پڕۆژەكە ٤ملیارو۷۰۰ ملێۆن دینارە، هەروەها رێگای نێوان (كۆیە -  ئاشتی )بڕی تێچوی پڕۆژەكە۲٥۷ ملێۆن دینارە و رێگای نێوان (كۆیە - تەق تەق) بڕی تێچووی پڕۆژەكە ۲٤۹ ملێۆن دینارە و رێگای نێوان(هیزۆپ - هیران)بڕی تێچووی ئەم پڕۆژەیە ۲٤۷ملیۆن دینار .

PUKmedia كاوە عەبدوڵڵا / كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket