riklam

هەڵوێستی توركیاو عیراق لەسەر روداوی تەقەكردنەكەی هەولێر

کوردستان 04:45 PM - 2019-07-17
.

.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند لەڕوداوی تەقەكردنەكەی هەولێردا كارمەندێكیان كوژراوە، وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیاش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەكات.

دوای رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆ 17ی تەموزی 2019 كە لەریستۆرانێكی نزیك كونسوڵخانەی هەولێر رویدا،وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت: ئەمڕۆ كارمەندێكمان كە لەنزیك بارەگای كونسوڵخانە بووە بەهۆی هێرشێكەوە كوژراوە كە لەلایەن كەسانی نەناسراوە ئەنجامدراوە.

دەشڵێت: لەپەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بەخێرایی ئەنجامدەرانی رووداوەكە بدۆزنەوە.

هەر لەبارەی رووداوەكەوە، ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند: وەڵامی گونجاومان بۆ ئەنجامدەرانی پەلامارەكە دەبێت، تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردوەتەوە كاردەكەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراقیش لەراگەیەنراوێكیدا ئیدانەی هێرشەكەی كردو رایگەیاند: لەگەڵ لایەنە رەسمییەكان لەسەر هێلێن بۆ زانیاری زیاتر.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket