دووەمین سیاسەتمەداری ژن دەبێتە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا
جیهان 04:15 PM - 2019-07-17.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئۆرسۆلا فۆن دێرلاینی تەمەن 63ساڵ کاندید بۆ سەرۆکی کۆمسیونی یەکێتی ئەوروپا بە 383 دەنگ لەکۆی 747 دەنگ سەرکەوتنی بەدەست هێناو کارینباوەری سەرۆکی یەکێتی دیموکرات مەسیحیەکانیش لەشوینی دەبێتە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا.
کەمێک پێش ئێستا وەزیری بەرگری نوێی ئەڵمانیا "کارینباور" لەکۆشکی سەرۆکایەتی بیلفۆ بەئامادەبونی ئەنگێلامێرکل لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەڵمانیاوە دۆسیەی متمانەی پێبەخشرا و وەک وەزیری بەرگری لەشوێنی ئۆرسۆلا فۆن دێرلاین دەستبەکاردەبێت.
دوای هەڵبژاردنی ئۆرسۆلا فۆن دێرلاین کەسایەتی دیاری یەکێتی دیموکرات مەسیحی بە مفەوەزی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپاو دەستبەرداربونی لەپۆستی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەناکاو "ئەنگرێت کرامب کارینباور"ی سەرۆکی یەکێتی دیومکرات مەسیحی وەک ڕوداوێکی لەناکاوو بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراوی یەکێتی دیموکرات مەسیحی دەبێتە شوێنگرەوەی ئۆرسۆلا فۆن دێرلاین و وەک دووەمین سیاسەتمەداری ژن دەبێتە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەکاتێکدا بەر لەدوو هەفتە کارینباوەر لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ZDF ڕەتیکردەوە پۆستی وەزیری بەرگری وەرگرێ و جەختیکردەوە ئەو وەک سەرکردەی پارتی یەکێتی دیموکرات کریستیان دەمێنێتەوە.
لەم بارەیەوە "سیوکول"ی بەرێوەبەری کەناڵی دووی فەرمی ئەڵمانیا "ز.دی.ئێف" کە خۆی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەنجامدابوو دەڵێ..کرامب کارینباور لەگەڵ ئەوەدا کەهەنگاوەکەی هەڵەیەو بەرپرسیارێتی مەترسیەکان دەگریتە ئەدستۆ بەلام بۆ بەهێزکردنی خۆی و بڕینی قۆناغێکی نوێ لەژیانی سیاسی خۆیدا دەیەوێ بچێتە پێشەوە تا وەک وەزیری بەرگری بتوانێ لەناو پەرلەماندا قسەبکات ومافی ئەوەشی هەبێت لەسیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیادا کاریگەری هەبێت ئەمەش پانتاییەکی گەورەیە بۆ نمایشکردنی خۆی.
لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی بەرگری یەکێکە لەوەزارەتە گرنگ وهەستیارەکانی ئەڵمانیاولەساڵی 1955وە کەدامەزراوە دەیان سەرۆکی یەکە ئیداریەکانی گۆڕیوەو لەزۆربەی حاڵەتەکاندا هیچ یەکێکیان لە 3ساڵ زیاتر لەشوێنێکدا نەماونەتەوە ،بەڕێوەبەری کەناڵی فەرمی دووی ئەڵمانیا ئەوە دەڵێ وەرگرتنی ئەو پۆستە سەرکێشیەکی زۆرەو بەپێی ئاماژەکانی ڕاپرسی ئەو کارە ڕەنگە کاریگەری خراپ بکاتە سەر یەکێتی ناو یەکێتی دیموکرات مەسیحیەکان ئەوەشی ئاشکراکرد کە کرامب خوازیاری ئەوەبووە لەدوای مێرکل ببێتە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆیە وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری بەلای ئەوەوە سەرکێشی و مەترسیدارە.
لەکۆبونەوەی یەکێتی دیموکرات مەسیحی دا دوێنێ سێ شەممە 16ی تەموزی 2019ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی دیومکرات مەسیحی پێشنیاری وەزیری تەندروستی"یەنس سبان"ی لەشوێنی کرامب کارینباوەر کردووە.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س:کەناڵی ZDF,ARD
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17