riklam

ئه‌ى تۆ؟

بابەتی گۆڕاو 02:42 PM - 2019-07-17
.

.

ئه‌ى تۆ؟

ـ هه‌له‌و حه‌مه‌ گیان.. خه‌ریكى چیت؟
× وه‌ڵـڵا بێ تۆ ناخۆش ئێستا گه‌یشتینه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌رمینیا.. ئه‌ى تۆ؟
ـ وه‌ڵڵا من له‌گه‌ڵ باوكمدا له‌ژێر پرده‌كه‌ین دایكم داواى قازى كردووه‌.
***
ـ ئه‌م كاته‌ت باش ئوستاز.. ده‌نگوباس؟
× خۆشیت گوڵه‌كه‌م.. وه‌ڵـڵا له‌گه‌ڵ كاكه‌ شێخدا بۆ خۆمان له‌و شاخه‌ین بۆ راوى كه‌ڵه‌كێوى.. ئه‌ى تۆ؟
× قوربان من له‌ سیمینارێكدام ده‌رباره‌ى ژینگه‌.
***
ـ مه‌رحه‌با كاكه‌ رزگار.. ئه‌وه‌ له‌ كوێ ى؟
× به‌ڕێوه‌م ئه‌چین بۆ سیته‌ك.. ئه‌ى تۆ؟
ـ من له‌ مه‌ركه‌ز شورته‌ى به‌ختیاریم.. كۆسته‌رێك شكانیه‌وه‌ به‌ سه‌رمدا، دواوه‌ى داغان كردم.
***
ـ ئه‌له‌و.. ئه‌له‌و... به‌ جه‌ره‌سه‌كه‌دا دیاره‌ له‌ خاریجیت.
× ئه‌رێ وه‌ڵـڵا له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تدا ئیفادین بۆ دوبه‌ى.. ئه‌ى تۆ؟
ـ به‌م گه‌رمایه‌ ئه‌چم بۆ كه‌لار لیجنه‌ى ته‌حقیقیم.
***
ـ زۆر خه‌جاڵه‌تم قوربان خۆ ناوه‌خت نى یه‌؟
× نا.. ئیعتیادى یه‌.. خه‌ریكى ئیمزاكردنى به‌ریدم.. ئه‌ى تۆ؟
ـ من وا ئه‌گه‌مه‌ داره‌سووتاوه‌كه‌ موزه‌خه‌كه‌مان سووتاوه‌.
***
ـ سڵاوى كار و خه‌بات.. مه‌شغوڵى چیت؟
× دووسێ براده‌رى ئه‌وبه‌ر نامه‌ى پیرۆزباییان نوسیوه‌.. ناچارم ئه‌بێ وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه‌.. ئه‌ى تۆ؟
ـ لاى حه‌وزه‌ وشكه‌كه‌وه‌م ئه‌چم مه‌كینه‌یه‌كى ماستاو بكڕم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket