riklam

بودجە بۆ چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانی كۆیه‌ ته‌رخان ده‌كرێت

کوردستان 11:38 AM - 2019-07-17
.

.

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و قیرتاوكردنی چه‌ند ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به‌ قه‌زای كۆیه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ چۆته‌بواری جێبه‌جێكردن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ یوسف حه‌سه‌ن قائیمقامی كۆیه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ئێستادا كار بۆنۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبان ده‌كرێت و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه‌، ئه‌و ڕێگایانه‌ به‌هۆی ئۆتۆمبێلی باڵهه‌ڵگره‌كانه‌وه‌ تێكچووه‌.

وتیشی: له‌ئێستادا ته‌نها بوودجه‌ی تایبه‌ت بۆنۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان ته‌رخانكراوه‌ ئه‌وانیش بریتین نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوان( كۆیه‌-هه‌ولێر) بڕی تێچووی پڕۆژه‌كه‌ 4 ملیارو700 ملێۆن دیناره‌.

ڕێگای نێوان (كۆیه‌-ئاشتی )بڕی تێچوی پڕۆژه‌كه‌257 ملێۆن دیناره‌، ڕێگای نێوان (كۆیه‌ - ته‌ق ته‌ق) بڕی تێچووی پڕۆژه‌كه‌ 249 ملێۆن دیناره‌.ڕێگای نێوان (هیزۆپ - هیران)بڕی تێچووی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ 247ملیۆن دینار .

PUKmedia  كۆیه‌- كاوه‌ عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket