riklam

وه‌فدێكی پارتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:35 AM - 2019-07-17
.

.

به‌یانی ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 17-7-2019 هه‌ڤاڵانی سكرتاییه‌ت و  كۆمیسیۆنی چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پێشوازییان له‌ وه‌فدێكی باڵای پارتی نه‌ته‌وه‌یی كرد، به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌بار میرزا رۆسته‌می سكرتێری پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

له‌ دیدارێكدا بارودۆخی كوردستان‌و عیراق‌، پێشهات‌و گۆڕانگارییه‌كان‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراو بته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دووپاتكرایه‌وه‌.

 زوبێر عوسمان جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد و رۆڵی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی له‌ قۆناغه‌ جیاوه‌زه‌كاندا به‌ گرنگ وه‌سف كردو وتیشی: پێویسته‌ یه‌كێتی هاوكار و هه‌ماهه‌نكی زیاتری حزبه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت و حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌بات و تێكۆشانیان له‌به‌رچاو بگرن.

هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئاماژه‌یان به‌ گرنگی و هه‌ستیاری دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرد و  یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردو بته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كای هه‌رێم و به‌غدایان به‌گرنگ وه‌سف كرد.

له‌به‌رامبه‌ریشدا جه‌بار میرزا رۆسته‌می سكرتێری پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان رۆڵی یه‌كێتییی نیشتیمانیی كوردستانی له‌ گۆره‌پانی سیاسی له‌ كوردستان و عیراق به‌گرنگ وه‌سف كرد وتی:  ئێمه‌ له‌ په‌رۆشی یه‌كێتی بۆ پرسه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانییه‌كان و ئه‌و بنه‌مانه‌ی یه‌كێتی خه‌باتی بۆ ده‌كات هه‌میشه‌ و له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا پشتیوانی هه‌ڵوێسته‌كانیمان كردووه‌.

سكرتێری پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان  رۆڵی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیدا، به‌رز نرخاند و داواشی كرد ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی رۆڵی هه‌بێت بۆ هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگی زیاتری حزبه‌كان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket