riklam

شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له‌هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت

عیراق 10:11 PM - 2019-07-16
.

.

بارودۆخی ناهه‌موواری چه‌ند ساڵه‌ی وڵاتی عێراق، ته‌نیا وای له‌ هاوڵاتیانی نه‌كردوه‌ كه‌ ناچاربن وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن و بۆ ده‌ستكه‌وتنی ژیانێكی ئارام و دوور له‌ ململانێ و شه‌ڕو ئاژاوه‌ سه‌ری خۆیان به‌ره‌و تاراوگه‌ هه‌ڵبگرن، ئه‌وه‌تا له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق ته‌نانه‌ت ژیانكردن بۆ ئاژه‌ڵانیش بۆته‌ زه‌حمه‌ت و وڵاتی هۆڵه‌ندا مافی په‌نابه‌ریی داوه‌ته‌ ئه‌و شێره‌ لاواز و پشتگوێخراوه‌ی كه‌له‌ بازاڕێكی شاری به‌غدای پایته‌ختدا نماییش كرابوو بۆ فرۆشتن.

ئه‌و بڕیاره‌ش دوای هه‌وڵدانی دوو هاووڵاتی هۆڵه‌ندی هاته‌ئاراوه‌ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ كار بۆ رزگاركردنی شێره‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌و دۆخه‌ی تێیكه‌وتووه‌.

ماڵپه‌ری یۆرۆتایمز بڵاویكرده‌وه‌، شێره‌كه‌ سه‌ره‌تا گواستراوه‌ته‌ بۆ ئوردن و له‌وێشه‌وه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ماستریختی هۆڵه‌ندا.

داوبه‌دوای گه‌یشتنیشی، شێره‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵه‌، گه‌یه‌ندرایه‌ (انا بۆلۆ)بۆ به‌خێوكردن و پاراستنی شێر، بڕیاریشه‌ دوای باشبوونی دۆخی شێره‌ عیراقییه‌كه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ ژیانی سروشتیی خۆی له‌ئه‌فریكا.

شایه‌نی باسه‌، پێشترو له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقدا، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكاوه‌ چه‌ندین ئاژه‌ڵ وه‌ك سه‌گ و گوێدریًژ، بران بۆ ئه‌مریكا.


PUKmedia به‌سوپاسه‌وه‌ له‌ ده‌زگای لوتكه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket