riklam

له‌پاش خانه‌نشینی كاری هونه‌ری ده‌ستپێكرد

ئەدەب وهونەر 09:39 PM - 2019-07-16
.

.

كامه‌ران عه‌لی كه‌ریم پیشه‌ی كارمه‌ند بووه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ دواترخانه‌نشین كراوه‌، له‌ئێستاشداخۆی سه‌رقاڵ كردوه‌ به‌دروستكردنی كاری ده‌ستی هونه‌ری وه‌ك خۆی به‌ PUKmedia وت، من له‌ساڵی 2014 دا خانه‌نشین بووم، پاشان هه‌ڵسام به‌كاری هونه‌ری سه‌ره‌تای كاره‌كانیشم  به‌دروستكردنی قه‌ڵاو مناره‌ بوو دواتر ده‌ستمكرد به‌دروستكردنی قاڵای قشڵه‌ی كۆیه‌ و ئۆتۆمبێلی كۆنه‌كان وخانووی قوڕو چه‌ندین جۆری كه‌ل وپه‌لی كورده‌واریم دروستكرد.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و جۆره‌ كه‌لوپه‌لانه‌ی به‌كاری دێنم بریتین له‌ مقه‌با ، هێلم ، دار ، داری هاڕاو ، بۆیاغ له‌چه‌ندین پێشه‌نگاو ڤیستیڤاڵ به‌شداریم كردووه‌ جگه‌ له‌چه‌ندین كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن بانگێشت كراوم بۆ هه‌ر كارێك دروست بكه‌م ماوه‌ی دووڕۆژ تاسێ ڕۆژی پێده‌چێت .

وتیشی: له‌ئێستادا 50 كاری هونه‌ری ته‌واوكراوم ئاماده‌یه‌ به‌نیازم له‌ڤێستیفاڵی كۆیه‌ به‌شداری بكه‌م و له‌كاره‌كانیشم به‌رده‌وام ده‌بم .


PUKmedia  / كاوه‌ عه‌بدولڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket