riklam

خوێندكاره‌ كورده‌كانی خورماتوو داوایه‌ك له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن

کوردستان 08:50 PM - 2019-07-16
.

.

ئه‌مڕۆ سئ شه‌ممه‌ به‌شێك له‌خوێندكارانی خوێندنگه‌ی به‌شی كوردی له‌قه‌زای خورماتوو له‌به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تی به‌روه‌رده‌ی به‌شی كوردی گردبوونه‌وه‌.

له‌گردبونه‌وه‌كه‌دا خوێندكاران داوایان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد بچن به‌ هانایانه‌وه‌، چونكه‌ جیاوازیه‌كی زۆر ده‌كرێت له‌نێوان قوتابخانه‌ كوردی و عه‌ربیه‌كاندا، ته‌نانه‌ت له‌كاتی ده‌رچونی ئه‌نجامه‌كان قوتابخانه‌ كوردیه‌كانی خورماتوو له‌دوای هه‌موو قوتابخانه‌ عه‌ربیه‌كان ئه‌نجام وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ بڕوا خوێندنی به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌ڕوات.

وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، خوێندكاران رێگه‌یان پێ نه‌دراوه‌ ژمێریار به‌كاربهێنن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی بابه‌تی بیركاری، چونكه‌ له‌60 % پرسیاره‌كان پێویستی به‌وه‌ بووه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ خوێندكارێكی زۆر ده‌رنه‌چون.


PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket