riklam

یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان گه‌یشته‌ مه‌ككه‌

کوردستان 08:36 PM - 2019-07-16
.

.

له‌ به‌رده‌وامی گه‌یشتنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له‌ شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز و سه‌ردانكردنی شوێنه‌ مێژوویه‌كانی ئیسلام ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان گه‌یشتنه‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز .

تیمی راگه‌یاندنی حه‌ج له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 329 حاجی هه‌ولێر كه‌ له‌ حه‌وت كاروان پێكهاتبوون به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشتنی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا و یه‌كه‌م هه‌نگاوی فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌ جێ گه‌یاند.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌موو ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ ئاسانكاری و خزمه‌تكردنی حاجیان له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌.

PUKmedia تیمی راگه‌یاندنی حه‌ج

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket