riklam

چلەی ماتەمینی خاتوو عایشە رەسوڵ بەڕێوەدەچێت

کوردستان 07:42 PM - 2019-07-16
.

.

ئەمڕۆ 16-7-2019 لەهۆڵی تەواری شاری سلێمانی، لە ڕێوڕەسمێكدا چلەی ماتەمینی خاتوو عایشە رەسوڵ ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی ژنانی كوردستان بەڕێوەچوو، كە تێیدا چەپكە گوڵی رێز و وەفای خاتوو هێرۆ برایم ئەحمەد لەلایەن خاتوو شاناز برایم ئەحمەدەوە دانرا.

لەڕێوڕەسمەكەدا، كە خاتوو شاناز برایم ئەحمەد و خاتوو هەتاو برایم ئەحمەد و دكتۆر محەمەد سابیر و ژمارەیەك لە كەسایەتی و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان‌ و هاوڕێیانی‌ و بنەماڵە و كەسوكاری ئامادەیبوون، خاتوو شاناز چەپكە گوڵی رێز و وەفا و خۆشەویستی خاتوو هێرۆ برایم ئەحمەد-ی دانا.

لە رێوڕەسمەكەدا، چەند وێستگەیەكی ژیانی عایشە ڕەسوڵ و خەبات‌ و هەوڵەكانی لەپێناوی خاك‌ و مافە رەواكانی گەلەكەی بەگشتی‌ و بەتایبەتیش جێگەدەستی لەبەرەوپێشچوونەكانی كێشەی ژنان لەچەند روویەكەوە خرایەڕو، هاوڕێ و هاوخەباتانی ئەوەشیان خستەڕوو كە عایشە ڕەسوڵ؛ كەسێكی خۆشەویست و میھرەبان و كۆمەڵایەتی بو، هەروەها كەسێكی دڵسۆز‌ و جوامێر بووە لەناو هاوڕێ‌ و یەكێتی ژنانیشدا.

عایشەڕەسوڵ، لەبنەماڵەیەكی تێكۆشەری شاری سلێمانی پەروەردەبوە، ھەر لەسەرەتای گەنجیەوە ئاوێتەی خەباتی نەتەوایەتی بوە پێشمەرگە ئاسا خەباتی كردوە، لەسەرەتای دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پەیوەندی كردوەو بوە بەئەندام و بەردەوامبوە تا پلەی ئەندام كۆمیتە لەكۆمیتەی چوارچرا.

لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە پەیوەندی بەیەكێتیی ژنانی كوردستانەوە كردوە و بەردەوام بوە، ئەندامێكی كارابوەو تاپلەی ئەندامی سكرتاریەت.

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket