riklam

ئیتاڵیا.. سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا کرێکار دەردەکات

جیهان 06:52 PM - 2019-07-16
.

.

لە دادگای ئیتاڵیا مەلا کرێکار بە ١٢ ساڵ زیندانی سزا دراو داواش لە پۆلیسی نەرویج کراوە کە دەستگیری بکەن.

ئەمڕۆ  ١٦-٧-٢٠١٩ دوای ئەوەی لە دادگای ئیتاڵیا سزای ١٢ ساڵ زیندانی بە تۆمەتی توندڕەوی و دروستکردنی گروپی تیرۆرستی و چەند تۆمەتێکی تر بۆ مەلا کرێکار دەرچوو پۆلیسی نەرویج ئاگادار کرانەوە بە دەستگیر کردنی.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ساتی ماڵئاوایی کردنی کرێکار لە خانەوادەکەی نیشاندراوە.

مەلا کرێکار ناوی نەجمەدین فەرەج ئەحمەدەو لە ساڵی ١٩٥٦ لە سلێمانی لە دایک بوەو بڕوانامەی ماستەری لە زانستی حەدیسدا هەیە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket