پەرلەمانتارێك: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا "ئەنجامی زۆرباش"ی دەبێت

پەرلەمانتارێك: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا "ئەنجامی زۆرباش"ی دەبێت


16/7/2019 18:27:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامێتی هەریەك لە وەزیرانی (ناوخۆ- دارایی –پێشمەرگە- داد) یەكەم سەردانی بۆ بەغدا ئەنجام دا و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای حكومەتی عیراق گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان كرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: لە كۆبوونەوەی یەكەمی حكومەت بڕیارمان دا سەردانی بەغدا بكەین بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەین لە بارەی ئەو بابەتانەی پێویستیان بە چارەسەر هەیە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند: هەموو ئەو شتانەی پێویست بوو بوترێت خستمانەڕوو.

پێشتریش سەمیر هەورامی بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی بە PUKmedia ی راگەیاندبوو: سەردانەكە بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە باڵاكان و گفتوگۆكردنە لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

یەكەم دیداری وەفدەكەش لەمیانی سەردانەكەیدا، بۆ لای د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بوو لەكۆشكی سەلام لەبەغدا و سەبارەت بە گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكەو جیهان گفتوگۆیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بەرھەم جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی كردەوە لە پێناو چارەسەركردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵ و ھەرێمی كوردستان لە سەر بنەمای دەستوورو چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی خەڵك.

ھاوكات سەرۆك كۆمار بڕوای تەواوی بەلێكگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان دەربڕی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكان و كەمكردنەوەی ئاستەنگەكان، بەجۆرێك كە ببێتە مایەی دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بەھەموو ھاووڵاتیان.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی كرد بەخواستی حكومەتەكەی بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆیەكان بەپێی دەستوور، لە پێناو دەستەبەركردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەكان و بەھێزكردنی پەیوەندی برایانە.

لینكی بینینی ڤیدیۆ...

هەر لەمیانی سەردانەكەیدا، وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كۆبووەوە.

لینكی بینینی ڤیدیۆ...

هەروەها وەفدەكە لەبەغدا سەردانی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كرد.

لەبەرامبەردا محەمەد حەلبووسی پێزانینی خۆی بۆ سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەربڕی و رایگەیاند، سەردانەكە گرنگ بوو بۆ پیشاندانی نیازپاكی هەرێمی كوردستان.

لینكی بینینی ڤیدیۆ...

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia سەردانی وەفدی حكومەتی ھەرێم بۆ پیشاندانی نیاز پاكییەو گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان لە چوارچێوەی دەستووردا.

بە وتەی پەرلەمانتارانی عیراقیش، لەم سەردانەدا وەفدی ھەرێم و بەغدا گفتوگۆ لەبارەی پێكھێنانی لیژنەی ھاوبەش دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەركوك و نەوت و پێشمەرگە.

ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ بەغداو كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵی بە هەنگاوێكی باش بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا وەسفدەكەن.

لەو بارەیەشەوە ئەندامێكی كورد لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداو دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا بە تایبەت كێشەی بودجە، هەنگاوێكی زۆر باش و ئەرێنییەو چاروەڕوان دەكرێت ئەنجامی زۆرباشی هەبێت.

راشیگەیاند: پێم وایە ئەم سەردانانە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەو چارەسەركردن دەبات.

هەرلەو بارەیەوە تەها ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: سەردانی وەفدی باڵای هەرێم بۆ بەغداو دانوستان و گفتوگۆ لەگەلًَ  حكومەتی فیدراڵ سەرەتایبەكی باشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەردوولا، چونكە ئەمە بۆ خۆی نیاز پاكی هەرێم پیشاندەدات بەرامبەر بەغداو زیاتر لێكنزیك بوونەوە لە نێوان هەردوولادا دروستدەكات.

راشیگەیاند: هەرێمی كوردستان تائێستا بەشێكە لە عیراق، بۆیە دەبێت وەك كورد مافەكانمان لەسەر حكومەتی عیراق بسەڵمێنین لەسەرجەم سێكتەرەكاندا، وتیشی: پێویستیشە حكومەتی هەرێم جددی بێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا، چونكە بێگومان بە مانەوەی بەو شێوەیەو چارەسەرنەكردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا، هەرێمی كوردستان رووبەڕووی كێشەی زۆر گەورەتری دارایی و دەبێتەوە بە تایبەت لەساڵی ئایندەدا، واتە لە بودجەی گشتی 2020 دا، بۆیەپێویستە لە ئێستاوە هەنگاوی جددی بنێت بۆ زیاتر لێكنزیبوونەوەو چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی لەگەڵ بەغدا.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لەشاری هەولێر ئەنجامدا، هاوكات پێنج وەزارەت پۆستەكانییان ئاڵوگۆڕكرد، بڕیاریشە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم وەزارەتەكان پۆستەكانیان ئاڵوگۆڕ بكەن.

 

PUKmedia  ئا/تاژاو محەمەد

فۆتۆ: ئەژی عومه‌ر

ڤیدیۆ: پێشرەو خالید

 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆكردنەوەی بەرهەمی توتن لەگوندی کانی تووی بەری مەرگە

  • image04
  • فێستیڤاڵی دەف لەسنەی رۆژهەڵاتی كوردستان

  • image04
  • ساتی گۆڕینی پەردەی كەعبە

  • image04
  • براوه‌یه‌كی خه‌ڵاتی نۆبڵ كۆچی دواییكرد

  • image04
  • مۆنۆمێنتی شەهیدانی بینا سووتاوەكەی سیروان

  • image04
  • ئاگر له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌نگال ده‌كه‌وێته‌وه‌

  • image04
  • شەش ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شێركۆ بێكەسدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • ئێزیدییەكان لەسلێمانی یادی شەنگال دەكەنەوە


                                           

فینلاند.. سیمینارێك له‌سه‌ر جینۆسایدی میللـه‌تی كورد به‌ڕێوه‌چوو


به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند و به‌هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌بۆنه‌ی پێنجه&zwn...


  كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی فینلاند بۆ ده‌وروته‌سلیم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو
  لێهاتوویی و توانای زانستی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته‌ هارڤارد
                                           

رەهبەر سەید برایم: ئەگەر كۆنگرە نەبەستین ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین


رەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت دیاریكردنی وادەی كۆنگرەی حزبەكەی تا سەری ساڵ بڕیارێكە كە دەبێت جێبەجێ ب...


  پێش چل ساڵ.. من له‌ناو وێنه‌ زیندوه‌كه‌ی مام جه‌لالدا
  ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت
                                           

ناوچه‌ی ئارام و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان

ئه‌مریكا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا ئاماژه‌ به‌به‌...


  هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ ته‌نگ به‌كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌چنێت
  كۆستەریكا.. وڵاتی جوانی و خۆشبەختی


کاریکاتێر