مه‌لا به‌ختیار: دڵ و ویژدانم له‌گه‌ڵ ده‌میرتاشه له زیندان
ی.ن.ک 06:14 PM - 2019-07-16.
روكین هاتون، كچه رۆژنامه‌نوس له‌به‌شی توركی سایتی باس‌نیوز، گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌نجامداوه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش، ده‌قی كوردیی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه.
*كاك به‌ختیار، له‌ناو سیاسه‌تی كورددا پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه، له‌ناو شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوردستاندا جێگه‌یه‌كی دیار‌و كاریگه‌ری هه‌بووه. تێڕوانینه‌كانی ئه‌و بۆ ئێمه زۆر گرنگه‌و به‌تایبه‌ت بۆ كوردستانی باكور، كه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی، هه‌م عه‌سكه‌ری‌و هه‌م رۆشنگه‌رو رۆشنبیر ناسراوه، بۆیه هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه ده‌كه‌ین..
به‌رله‌وه‌ی بێم بۆ دیداره‌كه‌ش، لێكۆڵینه‌وه‌م له‌باره‌ی ئێوه‌وه كرد، به‌تایبه‌ت كه مێژووی ئێوه، بۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان، زۆر گرنگه چونكه له‌یه‌ك كاتدا هه‌م له‌ناو حزبدا كه سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن پله‌و پایه‌ن، هه‌م وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆش له‌ده‌ره‌وه‌ی حزب، پێگه‌و كاریگه‌ریتان دیاره‌و رۆڵی خۆتان گێڕاوه. ده‌مه‌وێ بپرسم ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له‌كوێوه هاتووه؟
-سوپاستان ده‌كه‌م بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه.. سه‌باره‌ت به‌پێگه‌كه‌شم له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی كورد، هێشتا خۆم به‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌زانم‌و شانازیش ده‌كه‌م كه به‌ته‌نها له‌ناو ئه‌م شۆڕشه‌دا، شۆڕشی نوێ (15) ساڵ‌و له‌شۆڕشی ئه‌یلولیش دوو ساڵ پێشمه‌رگه بوم.
ئه‌ركه‌كانی دروستكردنی ئه‌زمونی دیموكراسی له‌باشوری كوردستان، هه‌ر به‌ڕۆحی پێشمه‌رگه له‌لای من ده‌بێ ئه‌نجامبدرێت. بۆیه من توانیومه له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆم، متمانه‌م هه‌بێ؟ به‌كورتی ئه‌زمون وای لێكردوم.
*ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر باشوری كوردستان پرسیار بكه‌م. له‌وكاته‌وه‌ی تێكۆشان ده‌ستیپێكردووه كه مێژوویه‌كی دروودرێژه، له‌ناو كورددا یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دروست نابێت! یان زمانێكی یه‌كگرتوو دروست نابێ، ئایا كێشه‌كه چییه؟
-یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌شیعرو ئه‌ده‌بدا دروستبووه‌و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌هه‌ست‌و به‌شعوره‌وه هه‌یه. به‌ڵام یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد، وه‌كو ئه‌وروپا، ژێرخانی ئابوریی‌و ئابوری سه‌ربه‌خۆمان نه‌بووه هه‌تا گۆڕانكاری گه‌وره به‌ره‌و یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یمان به‌رێت.
له‌ڕووی سیاسییه‌وه دروشمی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یمان به‌هێزه، به‌ڵام له‌بنه‌ماوه فاكته‌ره‌كانی یه‌كخستنی نه‌ته‌وه‌ی كورد، جارێ لاوازه! واتا یه‌كنه‌خستنی نه‌ته‌وه‌ی كورد، وتاری یه‌كنه‌خراوی كورد، له‌لایه‌ن من بابه‌تییه، خۆیی نییه! واتا هۆیه‌كانی بابه‌تین وه‌كو ئابوری، داگیر‌و دابه‌شكردنی كوردستان، كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌جارێ رێنیسانس، رۆشنگه‌ری، مۆدێرنه‌ته‌ی نه‌دیوه‌و جارێ له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سیسته‌می راسته‌قینه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تی دیموكراسیش نییه. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ش كه هه‌یه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامه‌وه، زۆریان ده‌وڵه‌تن هه‌تا ئێستا، به‌ڵام نه‌یتوانیوه دیموكراسی دروست بكات، ئێمه چۆن بتوانین سیسته‌مێكی دیموكراسی‌و یه‌كێتییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان به‌دیبهێنین.
*دیسان بۆ چوارپارچه‌ی كوردستان، باشوری كوردستان زۆر گرنگه، له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یدا ستاتۆیه‌كی وه‌رگرتووه. به‌بڕوای ئێوه ئه‌و ستاتۆیه‌ی باشوری كوردستان، ده‌بێته مۆدێل بۆ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان؟
-هه‌ر به‌شێكی كوردستان تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه، كۆپیكردنی ئه‌زمونی به‌شێك له‌به‌شێكی تر هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و! سه‌پاندنی ئایدۆلۆجییه‌ت‌و رێبازی كوردایه‌تی له‌به‌شێكه‌وه بۆ به‌شێكی تر، دیسان هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه! ئێمه تا ئه‌م قۆناغه‌و به‌دیتنی من بۆ چه‌ند ساڵی ئایینده‌ش، ته‌نها هاوكاری دیموكراسی له‌نێوان به‌شه‌كانی كوردستان به‌ڕاست ده‌زانم.
*ده‌مه‌وێ پرسیارێكی ترم سه‌باره‌ت به‌ناوچه دابڕێندراوه‌كان بێ، بۆ نمونه خانه‌قین، كه‌ركوك، ئایا كێشه‌كان چین؟ چاره‌سه‌ره‌كان چین‌و چۆن ده‌بن؟ چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه رووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كی زۆر ده‌بنه‌وه؟
-كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تی عیراق ئاماده‌نییه ماده‌ی (140) جێبه‌جێ بكات‌و یاری به‌كات ده‌كات‌و خۆی ده‌دزێته‌وه له‌پابه‌ندبوون به‌سه‌روه‌ری یاسا‌و به سه‌روه‌ری ده‌ستوریش. چونكه ئه‌وان ده‌ستور به‌مینۆی ریستۆرانت تێده‌گه‌ن! به‌ئاره‌زووی خۆیان و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵیده‌بژێرن. له‌كاتێكدا ده‌ستور مینۆ نییه! به‌ڵكو ده‌ستور، گه‌لپه‌سه‌نده‌و له‌ڕیفراندۆمیشدا قبوڵكراوه‌و ده‌بێ هه‌موو به‌ندو ماده‌كانی ده‌ستور جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌و پاشان كوردیش خۆی له‌دانوستاندن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عیراق، له‌ساڵانی (2004 و 2005)ه‌وه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كردووه‌و به‌داخه‌وه نه‌یتوانیوه زیاتر له‌چوارده بۆ پانزه ساڵ له‌گفتوگۆ تائێستا وا له‌ده‌وڵه‌تی عیراق بكه‌ن، كه به‌شێكی ماده‌ی (140) وا جێبه‌جێ بكرێت، كه ده‌وڵه‌تی عیراق نه‌توانێ پاشه‌كشه بكات له‌ماده‌یه‌كی ده‌ستوری. باوه‌ڕموایه ئه‌گه‌ر هێزه كوردستانییه‌كان ئاوا ببینین، په‌یوه‌ندی به‌غدادو هه‌رێم هه‌روا بمێنێ، به‌مشێوه‌یه دانوستاندن له‌سه‌ر ماده‌ی (140) له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌غداده، نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و ئه‌م ناوچانه‌ش دۆخه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ر وا بڕوات، ئه‌وا هێشتا هه‌ر له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی عه‌سكه‌ری به‌غدا ده‌مێننه‌وه!.
*ئه‌ی چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
-چاره‌سه‌ر ئه‌مه‌یه كه ستراتیجی دانوستاندنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین به چاره‌سه‌رێكی گشتگیر. چونكه ناكرێ كورد بچینه به‌غدادو بڵێین: چه‌ند وه‌زیرمان ده‌ده‌نێ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆك كۆمار كێیه؟ له‌كاتێكدا میلله‌تی ئێمه به‌وه رزگارمان نابێ، كێ له‌به‌غداد پۆستی هه‌یه. به‌ڵكو میلله‌تی ئێمه له‌كه‌ركوك، خانه‌قین، شه‌نگال، مه‌خمورو دوزخورماتوو و له‌داقوق به‌وه رزگار ده‌بێ، كه پێداگیر بكه‌ین بۆ چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)، پۆست رزگارمان ناكات.
*ده‌مێ سه‌دام چ توندوتیژییه‌كی به‌رامبه‌ر به كورد كردووه، ئێستاش شیعه‌و عه‌ره‌ب هه‌مان كار ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه چۆن رووده‌دات!
-جیاوازه. سه‌دام به‌ئه‌قڵییه‌تێكی شۆڤێنی فاشی ده‌یكرد. شیعه به‌ئه‌قڵیه‌تێكی مه‌زهه‌بی‌و تائیفی ده‌یكه‌ن. ئه‌مه‌ش دوو شتی جیاوازه. بۆ وایه له‌به‌غداد، هه‌موو حكومه‌ته‌كان ده‌گۆڕێ، به‌ڵام سیاسه‌تیان‌و جه‌وهه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كورد ناگۆڕێت؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌ره‌بیش گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌دینه‌هێناوه‌و له‌ناو عه‌ره‌بیشدا دیموكراسی نییه! ئه‌گه‌ر دیموكراسیش نه‌بێ، ئیدی مافی دیموكراسی چۆن ده‌بێت؟
*شۆڕشی رۆژئاوا، له‌جیهاندا جێگه‌یه‌كی باشی گرت. به‌تایبه‌تی له‌شه‌ڕو رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، باوه‌ڕو قسه‌ی ئێوه له‌سه‌ر شۆڕشی رۆژئاوا چییه؟
-دۆخی رۆژئاوای كوردستان جیاوازتره له‌دۆخی هه‌موو به‌شه‌كانی تری كوردستان. كه‌مترین به‌شی كوردستان‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژئاوایه، پێگه‌ی جوگرافی رۆژئاواش، سێ ده‌وره دراوه به‌تورك‌و عه‌ره‌ب، بۆیه ئێمه جیاوازین له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و له‌باشور دوو به‌قه‌ده‌ر رۆژئاوا، خه‌ڵك له‌باشوری كوردستان هه‌یه، ئه‌مه یه‌ك.
دووه‌م، له‌رۆژئاوای كوردستاندا، ستراتیج تائێستا، بیركردنه‌وه له‌چاره‌سه‌ری بنچینه‌یی تا ئێستا، به‌خوێندنه‌وه‌ی منیش له‌چوارچێوه‌ی سوریادا ده‌بێت. ناتوانین بڵێن ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ترمان هه‌یه تا ئێستا. حكومه‌تی ئێستای سوریا ده‌مێنێ، كۆنگره‌ی جنێف‌و ئه‌ستانه‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌موویان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ن، ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی دنیا، روسیا هه‌موو هێزی خۆی له‌گه‌ڵ سوریا خستۆته كار‌و ئه‌مریكاش نایه‌وێ حكومه‌تی ئێستای سوریا بڕوخێت! كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا كورد چیده‌كات؟ كوردیش ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری مافه دیموكراسییه‌كان‌و ده‌ستورییه‌كانی سوریادا بیر له‌مافه‌كانی خۆی بكاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو سوریادا جێگه‌ی نابێته‌وه. بۆیه له‌م پرۆسه‌یه سیاسییه‌ی سوریا، هه‌تا دروشمی نه‌ته‌وه‌یی‌و كوردایه‌تی له‌سوریا به‌رز بكه‌یته‌وه، بێگومان ناتوانین ئامانجه‌كانمان به‌دیبهێنین! به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری له‌ده‌ستوری سوریا‌و گۆڕانكاری دیموكراسی له‌سوریا، ره‌نگه به‌شێك له‌مافی دیموكراسی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕۆژئاوا به‌دیبهێنرێت.
*ئه‌گه‌ر هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، یان دیفاكتۆكان له‌سوریا دروستبكرێت‌و ئه‌مریكا هاوكار بێت، به‌ڵام توركیا رێگه نادات!
-به‌ڵی دیفاكتۆ هه‌یه، به‌ڵام بۆ كاری ئه‌منی‌و ئاسایش دژی داعش، نه‌ك دیفاكتۆ بۆ مافی چاره‌نوس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه!
*مانگێكه له‌باشوری كوردستان ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌ستیپێكردووه، په‌كه‌كه‌ش به‌شێكی عه‌سكه‌ری دروستكردووه، به‌ناوی هێزی باشوری كوردستان، ئێوه ئه‌مه چۆن ده‌بینن‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشوری كوردستان چییه و چۆنه؟
-یه‌كه‌م: ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به‌گه‌ریلا چییه؟ له‌كوێ توانیوێتی شه‌ڕێكی به‌ره‌یی فراوان كۆتایی پێبهێنێت؟ له‌كوێ توانیوێتی سه‌دان گه‌ریلا به دیل بگرێت؟ له‌كوێ توانیوێتی زۆربه‌ی باره‌گاكانی په‌كه‌كه بگرێت؟ له‌هیچ شوێنێ ئه‌مانه‌مان نه‌بیستووه، كه‌وابێ تائێستا ئه‌وه دوو مانگ زیاتره ئه‌م هێرشه هه‌یه، سه‌ركه‌وتنی ستراتیجی، هه‌تا سه‌ركه‌وتنێكی ته‌كتیكی عه‌سكه‌ری گه‌وره له‌م شه‌ڕه‌دا بۆ توركیا و وه‌كو ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌دینه‌هاتووه.
ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌لای من وایه، كه ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌م هێرشه‌شی وه‌كو هه‌موو هێرشه‌كانی تر له‌مێژوودا‌و له‌دوو سه‌د ساڵی رابردوودا، ناتوانێ كێشه‌كانی كورد له‌ناو ببات. ئه‌م هێرشه له‌ساڵی (19984)ه‌وه به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه هه‌یه كه ده‌كاته (35) ساڵ، ئه‌گه‌ر به(35)ساڵ هێزێكی چه‌كدار له‌ناونه‌برێت، له‌كاتێكدا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌كه‌كه زۆر لاواز بوو، له‌ناو نه‌چوو. به‌ڵام ئێستا كه هێزێكی به‌ئه‌زموونه، توانای زۆرتره، پشتیوانی له‌ده‌ره‌وه زیاتره، رۆژئاوای كوردستان له‌و لاوه هه‌یه‌و بۆ ئه‌و باشه، ئێمه‌ش له‌باشوری كوردستان شه‌ڕمان نه‌ماوه له‌گه‌ڵیدا، ئێران شه‌ڕی په‌كه‌كه ناكات، سوریا شه‌ڕی په‌كه‌كه ناكات، كه‌وابێ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه له‌دوای (35) ساڵ له‌ئه‌زمونی عه‌سكه‌ری، وه‌كو خه‌یاڵ وایه بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا! چی باشه؟ ئاشتی‌و دانوستاندن باشه، چاره‌سه‌ری سیاسی باشتره.
سه‌باره‌ت به‌وه‌شی كه هێز بۆ باشوری كوردستان دروست ده‌بێت، من له‌گه‌ڵ دروستكردنی هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێك نیم بۆ هیچ به‌شێكی كوردستان، نه عه‌سكه‌ری نه سیاسی و نه حزبی.
*سیاسه‌تی باكور چۆن ده‌بینن؟ به‌تایبه‌ت كه له‌چه‌ند مانگی رابردوودا، هه‌ڵبژاردن دووباره كرایه‌وه‌و كورده‌كان له‌ئه‌سته‌نبوڵ‌و له‌ستراتیژیی خۆیاندا، ده‌نگێكی گه‌وره‌ن، له‌ناو سیاسه‌تی توركیاشدا، ده‌نگێكی گه‌وره؟
-بۆ یه‌كه‌مینجاره هه‌ستده‌كه‌م له‌باكور، هه‌ده‌په باشتر به‌ئه‌قڵێكی ستراتیجی سیاسه‌ت ده‌كات. چونكه باش باش چاودێری سیاسه‌تی هه‌ده‌په ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر كاتی خۆی هه‌ده‌په ئه‌قڵێكی ستراتیژی هه‌بوایه، ئه‌وكاته‌ی (80) كورسیان هێنا ده‌چوونه حكومه‌ت. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌قڵێكی ته‌كتیكیان نه‌بوو، بۆیه ئێستا بۆ یه‌كه‌مینجاره ئه‌قڵێكی ستراتیجیان بۆ چۆنێتی پێشخستنی خه‌باتی دیموكراسی له‌سه‌ر ئاستی توركیا، هه‌یه. بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌ئه‌سته‌نبوڵ، ئه‌نقه‌ره، ئزمیرو ..تد كارێكی زۆر باشیان كرد كه ئه‌و رێبازه‌یان گرته‌به‌ر.
*سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش وه‌كو رێبه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی توركیا چۆن ده‌بینن؟
-سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش دۆستی ئازیزی منه. باوه‌ڕناكه‌م له‌باشوری كوردستان كه‌سێك هه‌بێ له‌من زیاتر دۆستی ده‌میرتاش بێت‌و شانازیشی پێوه ده‌كه‌م. كاتێك (80) كورسییه‌كه‌یان هێنا پێموت: سه‌ڵاحه‌دین یان ده‌چیته زیندان، یان بچۆره حكومه‌ت! یه‌كێكیان هه‌ڵبژێره، ئه‌گه‌ر چویته زیندانیش ئێمه دڵمان له‌گه‌ڵته. بۆیه ئێستاش ده‌ڵێم دڵم‌و ویژدانم له‌زیندان له‌گه‌ڵیدایه‌و هه‌ر ده‌شبێ ئازاد ببێت.
*پێمخۆشه پرسیار له‌سه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بكه‌م. كاتێك ته‌ماشا ده‌كه‌یت ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌وه‌ی به‌زمانی توركی قسه ده‌كات، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك دروست ببێت هه‌موو ده‌بن به‌یه‌ك! به‌ڵام كوردستان چوارپارچه‌یه، یه‌ك زمان په‌یدا نابێ! بۆیه كورد ده‌بێ چیبكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ك زمانییه دروست ببێت؟
-به‌بڕوای من ده‌وڵه‌ته‌كان كاتێك به‌رامبه‌ر به‌كێشه‌یه‌ك ده‌بن به‌یه‌ك له‌ترسه‌وه‌یه، نه‌ك له‌ئازایه‌تییه‌وه. ئه‌مه‌ش واتا له‌دوا قۆناغی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و نه‌بونی دیموكراسی ده‌وڵه‌تی تورك‌و عه‌ره‌ب‌و فارسداین! ئه‌م سیاسه‌ته له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا ناخوات. واتا سیاسه‌تی شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌یی‌و پێشێلی دیموكراسی ناخوات، بۆیه ئیستا به‌رامبه‌ر به‌بچوكترین كێشه یه‌ك ده‌گرن. چونكه ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌گرن، دۆخی ئه‌وان خراپتره له‌دۆخی كورد! ئێستا توركیا چه‌ند هه‌زار زیندانی هه‌یه؟ كێشه‌ی ئابوریی چه‌نده؟ لیره‌ی توركی چه‌ند شكاوه؟ به به‌رده‌وامی هه‌موو رۆژێك له‌توركیا خه‌ڵك ده‌خرێته زیندانه‌وه، خه‌ڵكی سیاسی‌و ئۆپۆزسیۆن نه‌ك تاوانبار! هه‌روه‌ها توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا‌و سوریا‌و یۆنان كێشه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ عیراق په‌یوه‌ندی ستراتیجی نییه. له‌گه‌ڵ روسیاش تائێستا په‌یوه‌ندی ستراتیجی نییه، توركیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دنیا‌و دواجاریش له‌سه‌ر كڕینی موشه‌كی (ئێس 400) ئه‌مریكا خه‌ریكه گه‌مارۆ ده‌خاته سه‌ر توركیا. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ش بكات، ئه‌وا ئابوری توركیا له‌سه‌دا حه‌فتا ده‌ته‌پێ. بۆیه ده‌وڵه‌تێك ئه‌مه دۆخی بێ، ئه‌وا كاتێك كێشه‌كان به‌رامبه‌ری زیاد ده‌بن، له‌ترسا زوو یه‌كده‌گرن. چونكه هۆكاره‌كانی خراپبوونی حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه زیادی كردووه. بۆیه زووتر‌و له‌ترسا یه‌كده‌گرن نه‌كا له‌ناوبچن.
*له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ده‌وڵه‌ته‌كانیدا، خوێندنه‌وه‌تان بۆ كورد چۆنه؟
-(به‌پێكه‌نینه‌وه) جارێ با پرسیاره‌كه‌مان ئاوابێ كه ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆیان، چۆن خۆیان ده‌خوێننه‌وه؟ ئایا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه پرسیاریان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه؟ پرۆژه‌یان له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان هه‌یه؟ ئایا ده‌وڵه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌جیهانگیردا، له‌فشاره‌كانی جیهانگیری، له‌ئابوری، سیاسه‌ت، كه‌لتور، ئاسایش، له‌دنیای جیهانگیری تێگه‌یشتون؟ ئایا ستراتیجی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌و سیستمه‌كانیان‌و یاساكانیان گۆڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆخی گلۆبالیزاسیۆندا یه‌ك بگرن؟ ده‌بێ ئه‌م پرسیارانه له‌خۆمان بكه‌ین. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مان خۆیان نه‌گۆڕابن‌و بۆ چاره‌نوسێكی باشتر خۆیان نه‌گۆڕێن، چۆن بۆ چاره‌نوسی كورد ده‌گۆڕێن. ئه‌مه یه‌ك.
دووه‌م: ئێمه‌ش وه‌كو كورد چیمانكردووه؟ به‌داخه‌وه كورد قه‌ت له‌هیچ هه‌لومه‌رجێكدا له‌مه خراپتر نه‌بووه، كه ئێستا تیایه‌تی! به‌داخه‌وه. هیچ نه‌بێ ئه‌وان ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌و له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن‌و..هتد.
*كورد چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ك زمانییه په‌یدا بكه‌ن؟
-كورد ده‌بێ ئه‌قڵی حزبایه‌تی ته‌سك كه‌مبكه‌ینه‌وه‌و گیانی دیموكراسی زیاد بكه‌ین.
*ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، حزب‌و پارته‌كان زۆرن!
-پارته‌كان زۆرن، به‌ڵام هه‌میشه له‌مێژوودا دووان له‌پارته‌كان داینه‌مۆن. بۆیه ده‌بێ داینه‌مۆكانی بزوتنه‌وه‌ی كورد، له‌خۆبردووبن‌و ئه‌قڵی ته‌سكی حزبایه‌تی كه‌مبكه‌نه‌وه. حزب زۆره ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی كورد دیاری بكه‌ن.
*ئه‌م پرسیاره‌م سه‌باره‌ت به‌باشوری كوردستان‌و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروو بارزانی، ئایا تێڕوانینی ئێوه چییه‌و چۆنه؟
-زۆرم پێناخۆشه پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم دواكه‌وت. له‌و باوه‌ڕه‌دام تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ئه‌و حكومه‌ته پێكدێت‌و ئومێده‌وارم حزبه‌كه‌ی خۆشم كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، هه‌ڵه‌كانی خۆی له‌رابردوو بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری ریاڵی بدات بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت.
*ده‌وترێت كۆنگره‌ی یه‌كێتی ببه‌سترێت، ئه‌و ئاڵۆزییانه چاره‌سه‌ر ده‌بن! رای ئێوه چییه؟
-تائێستا له‌سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیاری كاتی به‌ستنی كۆنگره نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند داوایان كردووه تا مانگی یانزه كۆنگره ببه‌سترێت‌و ئێستاش له سه‌دا نه‌وه‌د زیاتری كادری یه‌كێتی داوای كۆنگره ده‌كه‌ن. كۆمسیۆنی باڵای عیراقیش بڕیاریان داوه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان كۆنگره نه‌به‌ستن، ناهێڵن به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق بكات!
*ئه‌م پرسیاره‌ش له‌باره‌ی كوردستانی باشوره، كه چۆن پێشبكه‌وێت؟
-دیموكراسی زیاد بكه‌ین، چاودێریكردنی بازاڕ زیاد بكه‌ین‌و گه‌نده‌ڵ سزا بده‌ین‌و داهاتی كوردستان بخه‌ینه خزمه‌تی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
PUKmedia له چاودێره‌وه
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18