riklam

نوێنه‌رانی كورد: سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا ئه‌رێنییه‌

کوردستان 04:53 PM - 2019-07-16
.

.

ئه‌ندامانی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران سه‌ردانی وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی به‌ هه‌نگاوێكی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه‌سفده‌كه‌ن.

ئه‌ندامێكی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 16-7-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غداو دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌ تایبه‌ت كێشه‌ی بودجه‌، هه‌نگاوێكی زۆر باش و ئه‌رێنییه‌و چاروه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجامی زۆرباشی هه‌بێت.
راشیگه‌یاند: پێم وایه‌ ئه‌م سه‌ردانانه‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌بات.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌ها ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌ردانی وه‌فدی باڵای هه‌رێم بۆ به‌غداو دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌لًَ  حكومه‌تی فیدراڵ سه‌ره‌تایبه‌كی باشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ردوولا، چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی نیاز پاكی هه‌رێم پیشانده‌دات به‌رامبه‌ر به‌غداو زیاتر لێكنزیك بوونه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولادا دروستده‌كات.

 راشیگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان تائێستا به‌شێكه‌ له‌ عیراق، بۆیه‌ ده‌بێت وه‌ك كورد مافه‌كانمان له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق بسه‌ڵمێنین له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا، وتیشی: پێویستیشه‌ حكومه‌تی هه‌رێم جددی بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، چونكه‌ بێگومان به‌ مانه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تری دارایی و ده‌بێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ساڵی ئاینده‌دا، واته‌ له‌ بودجه‌ی گشتی 2020 دا، بۆیه‌پێویسته‌ له‌ ئێستاوه‌ هه‌نگاوی جددی بنێت بۆ زیاتر لێكنزیبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket