riklam

له‌ سیته‌ك و هه‌واری شار 15 دۆنم پوش و پاوان سوتا

کوردستان 04:00 PM - 2019-07-16
.

.

به‌هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌سنووری سیته‌ك و هه‌واری شار (15) دۆنم پوشو پاوان سووتاو توانرا هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌میدی پۆلیس هێمن كه‌مه‌رخان ئه‌فه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای  سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: له‌ سنووری گوندی (بناویله‌) ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سیته‌ك ئاگرێك كه‌وته‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی سوتانی نزیكه‌ی 7  دۆنم له‌ پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچه‌كه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی سیته‌ك گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست و دوای هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و هه‌روه‌ها توانرا هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ هۆی شۆرتی كاره‌با له‌ هه‌واری شار ئاگرێكی  به‌رفراوان كه‌وته‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌واری شار گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و به‌هاوكاری به‌رگری شارستانی توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت به‌وه‌ش به‌هۆی ئاگره‌كه‌ وه‌(8) دۆنم پوش و پاوان سووتا، له‌گه‌ڵ (500) دار سنه‌وبه‌ر زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket