riklam

سه‌رۆك كۆمار جه‌خت له‌ ھه‌ماھه‌نگی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

عیراق 03:27 PM - 2019-07-16
.

.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 16-7-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌به‌غداپێشوازیكرد له‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری و سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌و جیھان گفتوگۆ كرا.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م جه‌ختی له‌ گرنگی ھه‌ماھه‌نگی دیدی ھاوبه‌ش و گفتوگۆی جددی كرده‌وه‌ له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م پرسه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و ھه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك.

ھاوكات سه‌رۆك كۆمار بڕوای ته‌واوی به‌لێكگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ربڕی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان، به‌جۆرێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كان به‌ھه‌موو ھاووڵاتییان.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی كرد به‌خواستی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كان به‌پێی ده‌ستوور، له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كان و به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندی برایانه‌.

PUKmedia

457757575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket