riklam

نەجەف.. ۆركشۆپێك لەبارەی پێشەنگیی گەنجان

عیراق 02:43 PM - 2019-07-16
.

.

لەژێرناوی گەنجانی عیراق پێشەنگانی گفتوگۆ و ئارامی ،  سەكۆی كارێكی ٣ رۆژەیی لە  رۆژانی ١١-١٣ی ئەم مانگە لە پارێزگای نەجەف رێكخرا .

 ئەمەش پینجەمین سەكۆی كار بوو لەو زنجیرەیەی لەلایەن یونامییەوە و بەهاوكاری لەگەڵ "لێژنەی پێكەوەژیان و ئاشتیی كۆمەڵگایی سەر بە نوسینگەی سەرۆك وەزیران" و رێكخرای ئەمەلی عێراقییەوە لەسەرتاسەری عێراق بە درێژایی ساڵی ٢٠١٩ ڕێكدەخرێت. 

لە سەكۆی كارەكەدا ، بیست و دوو بەشداربووی گەنج لە هەردوو رەگەز چەند ئالنگارییەكیان تاوتوێ كرد كە لە لایەن گەنجانەوە لە پارێزگای نەجەف بە گرنگ داندرابوون>

ئەم ئالنگاریانەش بریتی بوون لە بێكاری گەنجان و بێخەوشی كردەكانی دامەزراندن و چۆنیەتی برەودان بە ڕەخساندنی دەرفەتی كار لە كەرتی تایبەت و بەشداری كردن لە پرۆسەی سیاسی و سنوورداركردنی گەیشتنی گەنجان بە بڕیار بەدەستانەوە و فراوانكردنی پشتیگیریكردنی دەسەڵاتە خۆجێیەكان لە كاری خۆبەخشانەی گەنجان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان، بەتایبەتیش خزمەتگوزارییەكانی بواری بەڕێوەبردنی ئاو و پاشەڕۆكان هەروەها ئازادی گەنجان و مافەكانیان لە ناو پارێزگاكەدا. 

لە رۆژی دووەمدا، دانیشتنێكی كراوەی گفتوگۆئامێز لەگەڵ بەڕێز لوئەی یاسری ، پارێزگاری نەجەف بەڕێوەچوو ، تیایدا بەڕیزیان لەگەڵ بەشداربوون ئەم ئالنگاریانەی تاوتوێ كرد .

لەرۆژی سێهەم و دوارۆژی سەكۆیكارەكەشدا، گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێوەچوو بە بەشداری چەند سەركردەیەكی سیاسیی لۆكاڵ و ئامەدەبوونی خاتوو ئەلیێس وۆڵپۆڵی جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ، كە هانی بەشداربووانی دا بە ڕاشكاوانە بۆچوونەكانیان  دەرببڕن و بە بیروڕاكانیشیان بەشدار بن لە چۆنیەتی زاڵ بوون بەسەر ئەو تەنگوچەڵەمانی رووبەرووی وڵاتەكەیان دەبێتەوە و وتی"  ئیمە گوێ لە گەنجان ڕادەگرین ، تواناداریان دەكەین ، پشتگیرییان دەكەین ، مسۆگەركردنی ئەوەی ئەوان دەتوانن تواناكانیان وەدەست بهێنن بابەتێكی زۆر گرنگە لە هەموو كۆمەڵگایەكدا . لەوەش زیاتر ئەگەر بمانەوێت عێراقێكی سەقامگیرتر و ئاشتیانە تر و خۆشگوزەرانتر بنیات بنێین ئەوا پێویستمان بە گەنجان هەیە بۆ ڕابەرایەتی كردن" 

چالاكییەكە هاوتەریبە لەگەڵ ئەركی پێسپێردراوی یونامی لە پشتگیریكردنی گەنج و بەشدارییە زۆروزەوندەكانی لە ژیانی عیراقدا. لەمدواییەدا، چەند سەكۆیكارێكی هاوشێوەش لە ئەنبار و بابل و بەسڕە و كەربەرلا  ئەنجام دران.

PUKmedia  یۆنامی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket