riklam

دژه‌باو

بابەتی گۆڕاو 02:18 PM - 2019-07-16
.

.

دژه‌باو

× هێ ى دنیا... به‌ڕاستى سه‌یره‌ سه‌یر!
ـ كوێ ى سه‌یره‌ كوڕم؟
× هه‌موو شتێكى..چاك چاكم له‌بیره‌ پانزه‌ى ته‌موزى ساڵى نه‌وه‌دوسێ كردم و كۆشام نه‌متوانى بگه‌مه‌ سكرتێره‌كه‌ى جه‌نابى وه‌زیر.
ـ ئه‌ى ئێستا؟
× ته‌بعه‌ن ئێستاش ناتوانم.
ـ جا كه‌واته‌ دنیا بۆچى سه‌یره‌؟.. هه‌ر وا بووه‌ و هه‌ر وا ئه‌بێ ده‌ور ده‌ورى ره‌زا ئه‌بێ له‌دواى ره‌زا قه‌زا ئه‌بێ.
× یه‌عنى به‌لاى جه‌نابته‌وه‌ دنیا عه‌جیب نى یه‌ كه‌ ناگۆڕێ؟!
ـ ئه‌گۆڕێ ناگۆڕێ كه‌یفى خۆیه‌تى، من ئه‌مه‌وێ مه‌سه‌له‌یه‌كى ترت له‌گه‌ڵدا باس بكه‌م.
× نا به‌قوربانه‌..زۆر زۆر مه‌منون ئه‌بم باسى مه‌كه‌.. ماڵت ئاوا بێ هیچم ناوێ.
ـ هیچى چى رۆڵه‌! تۆ باسى چى ئه‌كه‌ى؟
× له‌و سه‌رى هاتوومه‌ته‌وه‌.. ئه‌ڵێ ى سیڤیه‌كه‌تم بۆ بنووسه‌ ئه‌یده‌م به‌ براده‌ران.. به‌ساقه‌ى چاوت بم ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌.. چونكه‌ ئه‌زانم ئه‌وان سى ڤى و شت لایان فشه‌یه‌.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌خۆت هیلاك بكه‌ نه‌ من.
ـ دۆشاو به‌ گونت رۆڵه‌.. سى ڤى چى و حاڵى چى؟!!.. من ئه‌مه‌وێ بڵێم جه‌ماعه‌تێكى تازه‌مان بۆ دێن هه‌وڵ بده‌ ته‌حه‌مولیان بكه‌ى.
× هیچ خه‌مى ئه‌وه‌ت نه‌بێ قوربان.. له‌و ناحیه‌یه‌وه‌ ئه‌بوو من باش بناسى.. بزانى كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س هه‌ڵ ئه‌كه‌م.
ـ ئاخر به‌چیدا بزانم؟
× ئوستاز گیان من كه‌ بتوانم عاشقى مۆسیقاى كلاسیك و سیمفۆنیا بم و له‌ عه‌ینى وه‌ختیشا له‌گه‌ڵ گۆرانى ى گه‌عده‌دا شان هه‌ڵته‌كێنم مه‌عناى وایه‌ ئه‌توانم هه‌م له‌ جه‌نابت تێ بگه‌م و هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌ره‌ تازانه‌شدا هه‌ڵ بكه‌م.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێ خه‌م به‌.
ـ ئاخر چوزانم. تۆ به‌عزه‌ جارێ زۆر عه‌كسیت.
× عه‌كس نا قوربان.. موسه‌قه‌فانه‌ قسه‌ بكه‌.
ـ موسه‌قه‌فانه‌ قسه‌ بكه‌م بڵێم چى؟
× بڵێ دژه‌باویت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket