riklam

ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ

کوردستان 01:25 PM - 2019-07-16
.

.

به‌ پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ،كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێدراوه‌، له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 20 هه‌زارو 758 كه‌س سه‌ردانی كلینكی راوێژكاری شه‌هید پێشڕه‌وی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ یان كردوه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 13089 هه‌زار شیكار و 2217 هه‌زار سۆنار و 681 هێڵكاری دڵ بۆ نه‌خۆش كراوه‌.
نزیكه‌ی 400 نه‌شته‌رگه‌ری بچووك و زیاتر له‌ 13 هه‌زار شیكاری له‌كلینكی راوێژكاری شه‌هید پێشڕه‌و بۆ نه‌خۆش ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ ،كه‌ 375 كه‌س له‌و شه‌ش مانگه‌دا سه‌ردانی به‌شی شكاوییان كردوه‌ و چاره‌سه‌ركراون 374 نه‌شته‌رگه‌ری بچووكیش له‌كلینكی راوێژكاری شه‌هید پێشڕه‌و بۆ نه‌خۆش ئه‌نجامدراوه‌و هه‌روه‌ها له‌به‌شی شكاندنی به‌ردی گورچیله‌ 64 نه‌خۆش چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه‌.

PUKmedia  / عه‌دنان كه‌لهوڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket