riklam

سلێمانی.. چه‌ندین دۆنم پوش و پاوان ده‌سووتێن

کوردستان 12:53 PM - 2019-07-16
.

.

 به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌سنووری سیته‌ك و هه‌واری شار (15) دۆنم پوشو پاوان سووتان و به‌تۆمه‌تی ئاگر كردنه‌وه‌ش هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیر ده‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمید هێمن كمرخان ئه‌فندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ سنووری گوندی بناویله‌ ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سیته‌ك، ئاگرێك كه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی سووتانی نزیكه‌ی حه‌وت دۆنم له‌ پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچه‌كه‌.

وتیشی: ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی سیته‌ك گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و هاووڵاتییه‌كیش ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌.

 راشیگه‌یاند: له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌هۆكاری شۆرتی كاره‌با له‌ هه‌واری شار  ئاگرێكی  به‌رفراوان كه‌وته‌وه‌ ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌واری شار  گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌هاوكاری به‌رگری شارستانی توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت زیانی ئاگره‌كه‌ سووتانی  (8) دۆنم پوش و پاوان سووتاوه‌ له‌گه‌ڵ (500) دار سنه‌وبه‌ر زیانیان پێگه‌یشتووه‌ .
                                                
PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان سلێمانی

18.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket