riklam

سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌له‌ستین ده‌كات

عیراق 12:46 PM - 2019-07-16
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16-7-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازی له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌له‌ستین د. محه‌مه‌د ئاشتیه‌ و وه‌فدی یاوه‌ری كرد و سه‌باره‌ت به‌ به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ئاسۆی ھاریكاری نێوان ھه‌ردوو وڵات گفتوگۆكرا، به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كان بكات.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م جه‌ختی له‌ ھه‌ڵوێستی عیراق كرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیكردنی له‌ گه‌لی فه‌له‌ستین و  ده‌سته‌به‌ركردنی مافی یه‌كجاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی فه‌له‌ستین.

ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ به‌ په‌رۆشی عیراق كرد، سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنی مافی ته‌واوی برا فه‌له‌سیتنیه‌كانی نیشته‌جێی عیراق.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌له‌ستین، سڵاو و ڕێزی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین مه‌حمود عه‌باسی گه‌یانده‌ سه‌رۆك كۆمار، ھاوكات خواستی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق له‌ گشت بواره‌كاندا، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵوێستی عیراقی له‌ پشتیوانیكردنی دۆزی فه‌له‌ستین له‌ گشت ئاسته‌كاندا به‌رزنرخاند.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا، باس له‌ دوا پێشھات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیھان كرا و جه‌ختیش له‌ پێویستی دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ناوچه‌یی ھاوبه‌ش كرایه‌وه‌ بۆ ھاریكاری و نه‌ھێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی بواری سیاسی و ئاسایش و ئابووری، به‌جۆرێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی گه‌لانی ناوچه‌كه‌.

PUKmedia نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket