riklam

هه‌ولێر.. خاوه‌ن پرۆژه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

ئابوری 11:17 AM - 2019-07-16
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 16-7-2019 ،خاوه‌ن پرۆژه‌كان له‌هه‌ولێر له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

یه‌كێك له‌خاوه‌ن پرۆژه‌كان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی نه‌بوونی پلانی ستراتیجی له‌هه‌رێمی كوردستان، رۆژبه‌رۆژ خاوه‌ن پرۆژه‌كان له‌زیاندان و داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كه‌ین یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن ك ه‌له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بگونجێت.

وتیشی: من وه‌ك خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له‌هه‌ولێر به‌هۆی نه‌بوونی ستراتیجی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان، چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ زیانی ماددییداین و به‌مشێوه‌یه‌ بڕوات هه‌موو خاوه‌ن په‌له‌وه‌ره‌كان پرۆژه‌كانیان داده‌خه‌ن و شتێك نامێنێت به‌ناوی به‌رهه‌می ناوخۆیی په‌له‌وه‌ر.

هه‌روه‌ها داوایان له‌حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان كرد، گرنگی زیاتر به‌ به‌رهه‌مه‌ناوخۆییه‌كان بدات و ده‌ستگیرییان بكرێت له‌پرۆژه‌كانیاندا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket