riklam

سلێمانی.. دوو رووداوی هاتوچۆ روویاندا

کوردستان 11:10 AM - 2019-07-16
.

.

له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود دوو رووداوی هاتوچۆ روویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربوون.

سه‌عات 7ی یانی ئه‌مڕۆ، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌، خۆی كێشا به‌ بارهه‌ڵگرێكی جۆری تانكه‌ردا و وه‌رگه‌ڕا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو هاووڵاتیی برینداربوون.

هه‌ر ئه‌مڕۆش رووداوێكی هاتوچۆی دیكه‌ له‌نزیك پردی ئه‌بوسه‌نا روویدا و زیانێكی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی 11 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

PUKmedia تایبه‌ت

فۆتۆ/ Traffic Fm

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket