riklam

سزا بەسەر توركیادا دەسەپێنرێت

جیهان 10:31 AM - 2019-07-16
.

.

دوای ئەوەی كەتوركیا لەمانگی رابردوودا نەیویست گوێبیستی سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا بێت سەبارەت بەسەپاندنی سزاكانی توركیا ئەگەر دەستبەرداری پشكنینی نایاسایی نەبێت لەكەنارە ئاوایە هەرێمایەتیەكانی قوبروسداو بگرە بەپێچەوانەوە رەفتاریكرد، ئەوروپیەكان دواجار ناچاربوون هەڕەشەكانی سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا بسەپینن.

دوێنێ 15ی تەموزی  2019 لەكۆتایی كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی  یەكێتی ئەروپادا زنجیرەیەك سزای سیاسی ومادی وەك بەشێك لەكاردانەوەی دەرهێنان وپشكنینی نایاسایی بەسەر توركیادا سەپێندرا، لەم بارەیەوە وەزیرانی دەرەوەی هەر 28 وڵاتە ئەوروپیەكەی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا پرۆژە بڕیارێكیان  لەدژی توركیا گەڵاڵە كرد، ئەگەرچی "مۆگرینی" وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا جۆری سزاكانی ئاشكرانەكرد بەڵام هەندیك سەرچاوەی ئەوروپی ئاشكرایانكرد ئەو سزایانە خۆی لەسزای ئابوری و دارایی و دبلۆماسی لەدژی ئەنقەرە دەبینێتەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەشیان بەوەداوە ئەو بڕە پارە گەورەیەی سەر بەسندوقەكانی ئەوروپیەو بریارە لەمیانەی 2020 بدرێتە توركیا لەسەر داوای بانكی وەبەرهێنانی  ئەوروپی پێداچونەوە بەمەرجەكانی پێدانی ئەو بڕە پارەیەدا دەكرێت بە توركیا..ئەوەش زانراوە یەكێتی ئەوروپا بڕیاریداوە گفتوگۆكانی لەگەڵ توركیا بەچاو پۆشین لەگەڵ بەردەوامیدا كەم كاتەوەو دبلۆماتكارێكی باڵای ئەوروپیش لەو چوارچێوەیەدا بەدوری نازانێ بڕیاری سزاكان بەدوای بڕیارەكەدا جێبەجێ بكرێت.لای خۆشیەوە وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانی بۆ كاروباری ئەوروپا ڕایگەیاند..هەڵسوكەوتە نەشیاوە بێزاركەرەكانی توركیا لای هیچ لایەك جێی قبوڵ نیە.

بۆیە گەشتوینەتە زمانێكی هاوبەش و وەك ئەو وتی  ئەگەری كراوەشمان لەبەردەمدایە لەوانە بەدڵنیاییەوە سزا..توركیا لەو مەترسیانە بەئاگایەو یەكێتی ئەوروپاش بەیەك دەنگی لەگەڵ قوبروسدا دەوەستن.هەمانكات ئەلكسەندەر شالینبیرگی وەزیری دەورەی نەمساش وتی..ئاشكرایە ئێمە لایەنی قوبروس دەگرین و ئەوە بڕوای ئێمەیە دان بە داگیركاری باكوری قوبروسدا نانێین لەلایەن توركیاوەو قوبروسیش مافی خۆیەتی داهاتە ئاویەكانی دیاری بكرێت.

كۆماری قوبروس ئەندامی یەكێتی ئەوروپایە و كەچی تەنیا لەبەشی خواروی یۆنانی ئەو دورگەیەوە نەبێت بەشەكەی تری توركیا دەستی بەسەردا گرتووەو هێزەكانی توركیا لەبەشی باكور كەتوركیا بە"كۆماری قوبروسی توركی"ناوی دەبات و لەلایەن  ولاتانەوە دانی پێدا نەنراوە.

سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا لە كۆتایی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڕەشەی سەپاندنی سزایان بەسەر ئەنقەرەدا راگەیاند، ئەگەر دەستبەرداربوونی خۆیان لەگەڕان و پشكنینی نایاسایی لە كەنارە ئاویەكانی قوبروس رانەگەیەنن بەڵام توركیا گوێبیستی ئەو هەڕەشانە نەبوو بۆیە یەكێتی ئەوروپا ناچاربوو بڕیارێكی لەو جۆرە دەربكات.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س/ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ARD,ZDF

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket