riklam

کۆیه‌.. دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی ڕوو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌یه‌

کوردستان 10:29 AM - 2019-07-16
.

.

له‌ شاری كۆیه‌ دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی خانوو دروست كردن له‌سه‌ر موڵكی گشتی ڕوو له‌كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ و ڕێگه‌ نادرێت خانووی زیاده‌ڕۆیی دروست بكرێت، چونكه‌ له‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ئاو و كاره‌با و كۆنكرێت سوودمه‌ند نابن.

یوسف حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای كۆیه‌ به‌ PUKmediaی ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌هاوكاری چاودێرانی شاره‌وانی و بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌وانی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی ڕوو له‌كه‌مبوونه‌،هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات تووشی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌ و ده‌درێته‌ دادگا.

 ڕاشیگه‌یاند: جگه‌ له‌وه‌ش ده‌ست به‌سه‌ركه‌ل وپه‌لی بیناكاری ده‌گیرێت ئه‌گه‌رخانووه‌كه‌شی دروست كردبێت ئه‌واخانووه‌كه‌ی لێ ده‌ڕوخێنین.

یوسف حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌چاو ساڵانی ڕابردوو دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی خانوو كه‌م بۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سزای یاسایی  زۆر بووه‌ و ڕێگه‌ نادرێت خانوو دروست بكرێت به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی.

PUKmedia   كۆیه‌- كاوه‌ عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket