riklam

قوباد تاڵه‌بانی: خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ببێته‌ كلتوور

کوردستان 09:54 AM - 2019-07-16
.

.

قوباد تاڵه‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیوادارین پێكه‌وه‌ بتوانین ئه‌و راستیه‌ی كه‌ ئێمه‌ "به‌رپرسی هاووڵاتیان نین، به‌ڵكو خزمه‌تكاریانین" بكه‌ینه‌ كلتوور.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌ گرنگییه‌وه‌ باسمان له‌ پێویستیی باشتركردنی مامه‌ڵه‌ی به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان كرد، به‌و هیوایه‌ی پێكه‌وه‌ بتوانین ئه‌و راستیه‌ی كه‌ ئێمه‌ "به‌رپرسی هاووڵاتیان نین، به‌ڵكو خزمه‌تكاریانین" بكه‌ینه‌ كلتوور.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 15-7-2019، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket