سه‌رۆك كۆمار بانگھێشتی سه‌ركرده‌كانی عیراق ده‌كات
عیراق 09:22 AM - 2019-07-16.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراقدا، جه‌خت له‌پێویستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی ھه‌رێم كرایه‌وه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور
له‌سه‌ر بانگھێشتی سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح له‌كۆشكی سه‌لام له به‌غدا به‌ئاماده‌بوونی ھه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌ھدی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌می سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراقی به‌رێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری وڵات كرا، ھاوكات جه‌خت له پێویستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پشتیوانی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی حكومه‌ت و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره ڕزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوهراهكان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان كرایه‌وه، ھه‌روه‌ھا باس له به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق كرا.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه رێزیان گرت له قوربانییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پشتگیری جێ به‌جێكردنی فه‌رمانی دیوانی ژماره 237 یان كرده‌وه، كه جه‌خت له ھێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نھا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌كاته‌وه به پێی ده‌ستوور كه له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی ( چوارچێوه‌ی نیشتمانی سیاسه‌تی یه‌كگرتووی عێراق) ده‌گونجێت و له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كاندا بڕیاری له باره‌وه درابوو.
ھه‌روه‌ھا به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، جه‌ختیان له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كرده‌وه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ھاوكات ئاماده‌بووان پیرۆزبای پێكھێنانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیان كرد، له ھه‌مان كاتدا داوای به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاراكردنی ھاریكاری نێوان ھه‌ردوولایان كرد له‌گشت بواره‌كاندا.
ھه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه له سه‌ر ده‌ستوور و یاسا كار پێكراوه‌كان له‌و چوارچێوهییهدا كه ھێزه سیاسییه جیاوازه‌كان كاری پێی ده‌كه‌ن به‌بێ ره‌چاوكردنی پشتگیری یان دژایه‌تیكردن ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه ئێستا په‌یره‌و ده‌كرێن، ھاوكات جه‌ختیشیان كرده‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردنی یه‌كریزی نیشتمانی و سود وه‌رگرتنی گه‌لی عێراق له سامانی نیشتمانی به‌گوێره‌ی به‌ھای دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی نیشتمانی و ره‌تكردنه‌وه‌ی پشك پشكێنه‌ی حزبی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
ھه‌ر له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له دۆخی ناوچه‌كه و جیھان كرا، و ئاماده‌بووان ھاوڕابوون له پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و سه‌قامگیری و خوشگوزه‌رانی، ھه‌روه‌ھا ڕۆڵی ھاوسه‌نگ و گرنگی عێراق له په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا كه پێویستییه‌كی نیشتمانییه، ھاوكات جه‌ختكرایه‌وه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارھێنانی عێراق وه‌ك پێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه، دا‌واشیان كرد كه ھه‌مووان ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن و دهستوهرنهدهن له كاروباری ناوخۆی وڵاتان.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بووان داوایان له دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه پشتیوانی ده‌وڵه‌تی عێراق بكه‌ن، له ھه‌وڵی نه‌گۆڕی بۆ ھێنانه كایه‌ی سه‌قامگیری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و كاركردنی بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان و به‌شداری كارای له به‌دیهێنانی ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تیدا.
PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22