riklam

رانیه‌.. دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی تاوانی كوشتن ده‌ستگیركران

کوردستان 09:14 AM - 2019-07-16
.

.

له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌و به‌هاوبه‌شی بنكه‌ی پۆلیسی بنگرد، له‌ ناو شاری ڕانیه‌ دوو كه‌س له‌ ماڵه‌كانی خۆیان ده‌ستگیر كران كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان هه‌بوو له‌ تاوانێكی كوشتن به‌ پێی ماده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عیراقی.

ئه‌م دوو كه‌سه‌ به‌ ناوه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ (ت،م) و (م،ب) كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روی 18 ساڵانه‌و دانیشتوی ڕانیه‌ن فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌ له‌ دادگای دوكان به‌ پێی ماده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عیراقی به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر هه‌واڵه‌ی دادگای دوكان كرانه‌وه‌ به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندی شوێنی ڕوداو له‌ سنوری ناحیه‌ی بنگرد.

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket