وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پلانی چوار ساڵی داهاتوو داده‌ڕێژێت
کوردستان 08:57 AM - 2019-07-16.
د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌ك وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستبه‌كاربوو.
دوای به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمی سوێند خواردنی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م له په‌رله‌مانی كوردستان، د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌ك وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆیی كرد.
له ڕێوڕه‌سمێكدا، كه رۆژی دوو شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 15-7-2019 له دیوانی وه‌زاره‌ت به ئاماده‌بونی د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شه‌عبان شه‌عبان چالی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامدراو د. یوسف گۆران وه‌زیری پێشوی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كدا دوای به‌خێرهێنانی د. ئارام محه‌مه‌د قادر، هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه نوێیه بۆ خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران كاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌و كاروچالاكیانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردو ئه‌نجامیانداوه به‌كورتی بۆ وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵا باس كرد، دواتریش ئاماژه‌ی به‌پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ئه‌رك و كار‌و چالاكی فه‌رمانگه‌كان و گرنگی و ڕۆڵی كه‌رتی خوێندنی باڵا كرد، پاشان ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی به وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیش ناساند. هه‌روه‌ك له كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌زیری پێشوی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌یی هه‌مو جۆره هاریكاریه‌كی بۆ د. ئارام محمد قادر ده‌ربڕی بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی و سه‌رخستنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كدا سوپاسی د. یوسف گۆران وه‌زیری پێشوی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ستافی وه‌زاره‌ت و ته‌واوی وه‌زیره‌كانی ڕابردووی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆك زانكۆكان و سه‌رجه‌م سه‌ربازه ونه‌كانی كه شه‌ونخونی و خزمه‌تیان كردوه له‌و كه‌رته كرد، كه وێڕای ئاسته‌نگ و به‌ره‌نگارییه‌كان توانیان له‌م كه‌رته ده‌ستكه‌وت بۆ وڵاته‌كه‌مان به‌رهه‌م بێنن، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیشی دوپاتكرده‌وه بۆ درێژه‌دان به ئه‌ركه‌كان و ئه‌و كارانه‌ی ته‌واونه‌كراون به‌هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفۆرم له كه‌رتی خوێندنی باڵا و گرنگی ئه‌م پرۆسه‌یه، د. ئارام محمد قادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ریفۆرم له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ر و ئاسته‌كان پێویست و گرنگه، به‌تایبه‌ت له كه‌رتی خوێندنی باڵادا، بۆیه به‌هیمه‌تی هه‌موان كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاری گرنگ و پێوست بۆ ولاته‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین و ئامانجه‌كانی ریفۆرم له كه‌رتی خوێندنی باڵا به ته‌واوه‌تی بێنێنه‌دی.
هه‌ر له قسه‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند: به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان پرۆژه و پلانی چوار ساڵی داهاتومان ئاماده بكه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كارنامه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ریه‌ك له د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شه‌عبان شه‌عبان چالی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له وته‌ی جیاجیادا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونیان له د. ئارام محمد قادر كرد وه‌ك وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌م ئه‌ركه بۆ خواست، هه‌روه‌ك سوپاسی د. یوسف گۆران وه‌زیری پێشوی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیشان كرد بۆ ئه‌رك و كاره‌كانی له ماوه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌مداو ئه‌و پرۆژه‌و كارانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامدراون، به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆی دارایی زانكۆكان كه ئه‌م پرۆژه‌یه بوه هۆی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی خوێندنی باڵا له كوردستان و زیاتر پێشخستنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكانی كوردستان.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27