ئـەمڕۆ لــە مـێژوودا
جیهان 08:35 AM - 2019-07-16.
16 ی یۆلیۆ / تەمووز
رووداوەكان:
622: سەرەتای دەسپێكی مێژووی كۆچی كە دەكاتە 1/1/1...ی ساڵی كۆچی مانگی، واتە بە پێی بینینی مانگ.
1212: روودانی شەڕی (العقاب) كە هەرەسی بە (موەحیدون)ەكان هێنا و زۆربەی سەروەت و سامانیان لە ئەندەلوس لەدەستدا.
1683: هێزەكانی نەوەی (چینگ)ی دەریایی هەرەسی هێنا بە شاژنە (تونگنینگ) لە شەڕی (بینگهو) لە نزیك دوورگەكانی بسكادورز.
1856: دەستكردن بە هەڵكەندنی جۆگەی (سوێس) بە سەرپەرشتی كەسایەتی فەرەنسی (فردیناند دی لسبس) كە لە لایەن حكومەتەكەیەوە یارمەتیدەدرا.
1863: كاری توندوتیژی لە شاری نیویۆرك بەردەوام بوو بۆ رۆژی چوارەم ئەوەش بۆ پەستان خستنە سەر یاسای سەربازیی زۆرەملێ.
1925: مێژوونوس و روناكبیری ناوداری كورد محەمەد ئەمین زەكی بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی لیژنەی سەربازی لە عێراق هەڵبژێرا.
1926: (ئەحمەد سكریج) یەكەم وتاری هەینی پێشكەش كرد لە مزگەوی پاریس دوای تەواوبوونی بە یەك رۆژ لە لایەن سوڵتان مەولای یوسف.
1945: ویلایتە یەكگرتووەكان هەستا بە تەقاندنەوەی بۆمبێكی ئەتۆمی لە بیابانی (نیو مەكسیكۆ) و سەرەتای پێشبڕكێی ئەتۆمی دەستپیپێكرد.
1950: ئۆرۆگوای بە ئەنجامی 2-1 لە هەڵبژاردەی بەڕازیلی بردەوە و بۆ دووەم جار جامی جیهانی بەدەستهێنا.
1951: ئەندامانی حیزبی سوری نیشتمانی كۆمەڵایەتی سەرەك وەزیرانی لوبنان (ریاز سلح) یان تیرۆركرد لە (عومان)ی پایتەختی ئەردەن و ئەوەش وەك تۆڵەیەك لە لەسیدارەدانی (ئەنتۆن سەعادە).
1952: نەتەوە یەكگرتووەكان رەزامەندی نواند لەسەر دانانی ئەریتریا وەك یەكەیەكی سەربەخۆی رێكخراوی سەر بە ئەسیوبیا لە یەكیەتی كۆنفیدرالی.
1970: دەرچوونی دەستوری كاتی كۆماری عێراق لە لایەن سەركردایەتی بەعس كە دەسەڵاتی تەواو دەدات بە سەركۆمار و فەرماندەی شۆڕش ئەحمەد حەسەن بەكر.
1979: دەست لەكاركێشانەوەی سەركۆماری عێراق ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حسێن جێگی گرتەوە.
1979: تاریق حەننا میخائیل عەزیز ناسارو بە (تاریق عەزیز) لەلایەن (سەدام حسێن)ەوە دانرا بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لە هەمان كاتدا ئەندامی سەركردایەتی نەتەوەی بەعس بوو، و چەندین پۆستی وەزاری دیكەی گرتۆتە دەست، لە موسڵ لە خێزانێكی مەسیحی لەدایك بووە و دەرچووی كۆلێژی ئادابی موسڵە.
1982: خۆپیشاندەران لە بەنگلادش هێرشیان كردە سەر باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە (دەككا) و ئەوەش وەك ناڕەزایی دژ بە یارمەتیدانی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل.
1990: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە كۆبوونەوەكەیاندا كە لە تونس ئەنجامدرا بڕیاریاندا كە پەیوەندی هەموو كۆمپانیاكان و بریكارە خۆرئاواییەكان بپچڕێنن كە یارمەتی كۆچكردنی جولەكەی سۆڤیەت دەدەن بۆ ئیسرائیل.
1990: زەمینلەرزە بە هێزی 7,7 بە پێوەری رێختەر دای لە فلیپین و 1600 كەسی كوشت.
1994: تا 22/7 هەردوو وەفدی پارتی و یەكیەتی لە فەرەنسە كۆبوونەوە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكانیان و ئایندەی هەرێمی كوردستان.
1999: تێكشكانی فڕۆكەیەكی بچوك بە سەرۆكایەتی جون كینیدی جونیور كە بووە هۆی وەفاتی خۆی و ژنەكەی و خوشكەكەی.
2004: هێزەكانی فیلیپین دەستیان بە كشانەوە كرد لە عێراق.
2004: كوژرانی 90 منداڵ لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوەیەك لە قوتابخانەیەكی بنەڕەتی لە باشووری هیندستان.
2005: سەرەك وەزیرانی عێراق (ئیبراهیم جەعفەری) سەردانی ئێرانی كرد بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندی دیبلۆماسی و دراوسێیەتی و ئاگاداربوون لە ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران.
2013: ئیسپانیا مایكرۆفیلمی خەزێنەی زەیدانی رادەستی مەغریب كردەوە، كە سوڵتانەكانی مەغریب لەدەستیان دابوو وە لە ساڵی 1612ز ەوە داوایان دەكردەوە.
لەدایكبوون:
1872: روال ئەموندسن، دۆزەرەوەی نەرویجی.
1888: فریتس زیرنیكە، زانای فیزیای هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1953ز.
1896: تریگفی لی، سیاسەتمەداری نەرویجی و یەكەمین ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
1911: جنجر روجرز، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1926: ئیروین روز، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2004ز.
1936: یاسو فوكودا، سەرەك وەزیرانی یابان.
1939: لیدو فییری، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1941: یوسف دەروێش، ئەكتەری كوێتی.
1957: فلودز میزیرز سمولاریك، یاریزانی تۆپی پێی پۆڵەندی.
1962: ئەحمەد مەنسور، راگەیاندكاری میسری.
1963: سریچكو كاتانیچ، یاریزان و راهینەری تۆپی پێی سلۆڤینی.
1967: ویل فیرل، ئەكتەری ئەمریكی.
1979: احمد السعدنی، ئەكتەری میسری.
1984: كاترینا كایف، ژنە ئەكتەری هیندی.
1984: بدر المیمنی، یاریزانی تۆپی پێی عومانی.
1988: سیرجیو بوسكیتس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1989: گاریس بیل، یاریزانی تۆپی پێی ویلزی.
وەفات:
1557: شاژنە ئان من كلیفز، ژنی چوارەمی هنری هەشتەم مەلیكی ئینگلتەرە.
1764: قەیسەر ئیفانی شەشەم، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی روسیا.
1916: ئیلیا میچنیكۆف، پزیشكی روسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1908ز.
1951: ریاز سولح، سەرەك وەزیرانی لوبنان.
1960: ئەلبرت كسلرنگ، سەركردەی سەربازی ئەڵمانی.
1982: محمود الكویتی، گۆرانیبێژی كوێتی.
1982: شارل روبیرت سوارت، سەرۆكی باشووری ئەفریقیا.
1984: حەسەن حەیران، گۆرانیبێژی میللی كورد، بە كارەساتی ئۆتۆمبیل لە نێوان نەغەدە و رەزایی ، لە ساڵی 1937ز لە گوندی تەلەلخێم لە ناحیەی گوێر لەدایكبووە.
1985: هاینریش بول، ئەدیبی ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1972ز.
1989: هیربرت فون كارایان، مۆسیقاری نەمساوی.
1994: جولیان شفینجەر، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1965ز.
2007: د. محەمەد موكری، زانا و لێكۆڵەری كورد كە 12/7 لە شاری ئیڤری فەرەنسە لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەخاك سپێردرا.
2012: ستیفن كوفی، نوسەری ئەمریكی.
جەژن و بۆنەكان:
رۆژی جوندولفوس لە تونگرن.
PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23