riklam

شۆڕش ئیسماعیل وەك وەزیری پێشمەرگە دەست بەكاردەبێت

ی.ن.ک‌‌ 10:14 PM - 2019-07-15
.

.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی  (كەریم سنجاری) كە چەند ساڵێكە سەرەڕای كارەكانی خۆی، پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەی بە وەكالەت بەڕێوەبردووە و بە ئامادەبوونی (سەربەست لەزگین) جێگری وەزیری پێشمەرگەو فەریق روكن (جەبار یاوەر) ئەمنیداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەو بە فەرمانێكی وەزاری پۆستی وەزیری پێشمەرگەم رادەستكرا.

دەمەوێت دەرفەتی ئەوەش وەربگرم و بڵێم هەرچیمان هەیەو هەرچی هاتۆتە دی بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی تێکۆشەرانە. خەباتێک کە شەرەفی ئەوەم پێبڕاوە لە زۆربەی قۆناغەکانیدا بەشداریی بکەم. گرنگترین شت لە خەباتی پێشمەرگایەتی فێری بووبم، وەفادارییە بۆ هاوسەنگەرو هاوخەبات و تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری. لەماوەی ساڵانی دوای ڕاپەڕینیشدا لە هەر پۆست و پلەیەکدا بووبم، ئەو وانەیەم لەبیر نەکردووە، هەمیشە لە خزمەتی شەهیدان و تیکۆشەراندا بووم. ئێستاش لێرە، وەک وەزیری پێشمەرگە، هەر بەردەوام دەبم لەسەر ئەو ڕێگایەو وانە بەهادارەکانی ڕۆژانی خەبات لەبیر ناکەم. بوونی من لێرە بەرهەمی ماندووبوون و گیانبازیی کۆی هێزە سیاسییەکان و كۆمەڵانی خەڵكی کوردستانە، هەوڵی ئەوانەی بناغەکانی ئەم حکومەتەیان داڕشت؛ خوێن و جواناوی ئەو پێشمەرگانەی نەیانهێشت گروپێكی تیرۆریستی تاریکخوازی وەک (داعش) خاکی پیرۆزی کوردستانمان لەکەدار بکات؛ ئەو جەماوەرەی بەرگەی برسێتی و نەهامەتییان گرت و سەریان دانەنەواند.

زۆر زۆرن ئەو کەس و لایەنانەی ساڵانێکی زۆر تێکۆشاون، شەونخونییان کردووە؛ تا ئاکامەکەی بەوە بگات ئێمە لێرە ئامادە ببم. ئەرکی سەرشانی منیشە وەفادار بم بەرامبەر ئەو هەموو ڕەنج و ماندووبوونە. من هاتوومەتە ئێرە بە ڕۆحی ئەوەی خزمەتی ئێوە بکەم، ماندووبوون و گیانبەخشینی ئێوە منی گەیاندۆتە ئەم پلەیە؛ هاتووم و خەونی ئەوەم هەیە کە دوای تەواوبوونی ماوەو ڕادەستکردنەوەی پۆستەکە جێگای شانازیی ئێوە بم، توانیبێتم خزمەتێکی تر بە ئێوەو گەلەکەم بگەیەنم، کە ئێوەو منیش هەموو تەمەنی خۆمانمان لەپێناوی سەرکەوتنیدا بەخت کردووە.

جارێكی تر سوپاسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و بەتایبەت پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی شەهیدان دەكەم.

شۆڕش ئیسماعیل

وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

۱٥ ی تەمموزی ۲۰۱۹

PUKmedia  تایبەت 

 

44444444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket