riklam

شاناز برایم ئەحمەد بەڕێوەبەرێك خەڵات دەكات

ی.ن.ک‌‌ 08:59 PM - 2019-07-15
.

.

ئەمڕۆ 15-7-2019، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، سەردانی كۆمیتەی ڕێكخستنی ئازادی سەر بە مەڵبەندی 1 رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی كرد و بەگەرمی لەلایەن لێپرسراو ئەنجومەنی كۆمیتەكەوە پێشوازی لێكرا و لەمەراسیمێكیشدا خەڵاتی رێزلێنانی بە بەرێوەبەری قوتابخانەیەك بەخشی

هەڤاڵ ئەنوەر كەریم لێپرسراوی كۆمیتەی ئازادی، لەدەستپێكی مەراسیمەكەدا وێڕای بەخێرهێنانی خاتوو شاناز، پوختەیەك لەكار و خزمەت و چالاكیەكانی ئەندامانی سنوری كۆمیتەكەیانی لەخزمەتكردنی هاوڵاتیان خستەڕوو، ئاماژەی بەدڵسۆزی و وێستگەكانی خزمەتكردنی مامۆستا ( ئازاد ) بەرێوەبەری پێشووی قوتابخانەی برایم ئەحمەدی بنەڕەتی كرد، هەم وەك مامۆستا و بەرێوەبەرێكی لێهاتو و دڵسۆز و هەم وەك ئەندامێكی یەكێتیی لەسنوری كۆمیتەكەدا، قوتابخانەكەشی بە یەكێك لە قوتابخانە سەركەوتوەكان لەقەڵەمدا.

دواتر، خاتوو شاناز، لەبەرامبەر خزمەت و ماندوبوون و دڵسۆزیان، هاوكات بەهۆی خانەنشینبوونیشیەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەمامۆستا ( ئازاد مستافا ) بەرێوەبەری پێشووی قوتابخانەی برایم ئەحمەدی بنەڕەتی بەخشی و هیوای سەركەوتنی بۆ بەرێوەبەری نوێی قوتابخانەكەش خواست، هەروەها ڕۆڵ و ئەركی مامۆستای لەپەروەردەكردنی منداڵ و نەوەی داهاتوو و پێشكەوتنی كۆمەڵگە بەپیرۆز و گرنگ ناوبرد.

خاتوو شاناز برایم ئەحمەد لەوتەیەكیشیدا بەوردی باسی بارودۆخی سیاسیی عیراق و هەرێمی بۆ كردن، هاوكات تیشكی خستەسەر دۆخی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جەختیلەوەكردەوە " یەكێتیی هێزێكی كاریگەری سەر گۆرەپانی سیاسیی هەرێمە، حزبێك نییە وەلابنرێت، نە كەمی كردوە و نە درەنگیش هاتووە"، خاوەن ژمارەیەكی بەرچاو لەكادری دڵسۆزی وەك ئێوەیە و لەخزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك و ئاوەدانی كوردستان هیچكات درێغی ناكات، دەبێت لەڕێگای ئەنجامدانی كۆنگرەوە بەهێزتری بكەینەوە و بیگەڕێنینەوە پێگە و سەنگی جارانی.

لەسەر ئاستی ناوخۆش، داوایكرد كە بەگیانی یەكێتیانەوە لەخەم و خزمەتی هاوڵاتیاندابن و رایەڵەیەكی بەهێزبن بۆ بەرزكردنەوە و گەیاندنی داوای هاوڵاتیان، هەروەك دەستخۆشی لێكردن بۆ كار و چالاكییەكانیان.

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket