riklam

حاكم قادر لەگەڵ لەگەڵ ژماریەك مامۆستای ئاینی كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:43 PM - 2019-07-15
.

.

حاكم قادر رایگەیاند: گرنگیدان و فراوانكردنی بازنەی پرسی نوێبوونەوەو خۆ گونجاندن لەگەڵ پێشهاتە تازەگەرییەكان و پێشكەوتنەكانی سەردەم وئاوێتەبون لەگەڵ خەڵك و ئاڕاستەكردنیان لەسەر رێچكە راستەكان روەو دەستەبەركردنی كۆمەڵگایەكی تەندروست،  ئەركی لەپێشینەی پیاوانی ئاینی و پێشنوێژو وتاربێژەكانە.

 ئەو وتانەی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی ئەو كۆبونەوە فراوانەوە هات كەسەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ ژماریەك مامۆستای ئاینی سنوری شاری سلێمانی و دەوروبەری بەڕێوەچوو .

لەبەشێكی تری ووتەكانیدا پاش گوێگرتن لەداخوازی وخستنەڕووی كێشەو گرفتەكانیان، رۆڵی جوامێرانەو قارەمانانەی پیاوانی ئاینی لەسەرخستنی شۆڕش و بەگژاچوونەوەی رژێمە یەك لەدوا یەكەكانی داگیركەرانی نیشتمان بەرز نرخاندو وتیشی: دروستكردنی رایەڵەیەكی تایبەت بەپێكهێنانی لیژنەیەكی هەماهەنگی بۆ راییكردنی كارەتایبەتە ئیدارییەكانی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئاینی و گرنگیدان بەنوێكردنەوەی ووتاری ئاینی كە كۆمەڵگا رووەو رێگا راستەكان ئاڕاستەبكات لە پاش دوپاتكردنەوەی ئەو بەڵێنانەوە هات كە بۆ دابینكردنی داواكارییەكانیان و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان پێیدان.        

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket