riklam

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لەسەردەمی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ چیكردووە؟

ئابوری 06:06 PM - 2019-07-15
.

.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ( 2014-2019) بەبڕی نزیكەی 642 ملیار دینار، 338 پرۆژەی جۆراوجۆری لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.

وەزارەتەكە لە پەرتوكێكدا بەناوی ( كاروچالاكییەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە كابینەی هەشتەم) تەواوی ئەو پرۆژانەی خستووەتەڕوو كەلەچوار ساڵی تەمەنی كابینەكەدا و ئەو كاتەی "دەرباز كۆسرەت ڕەسول" وەزیری ئاوەدانكردنەوە بووە، ئەنجامدراون.

دەرباز كۆسرەت ڕەسول، لەهەڵبژاردنی 21ی ئەیلولی 2013ی پەرلەمانی كوردستان، وەك كاندیدی ژمارە (3)ی یەكێتی، توانی لەسەر لیستەكەی خۆی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی پەرلەمان، دواتر لەلایەن سەركردایەتی یەكێتییەوە ڕاسپێدرا بۆ لەئەستۆگرتنی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن.

رۆژی 19ی حوزەیرانی 2014، دەرباز كۆسرەت ڕەسول، وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربوو.

دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، لەپەیامێكدا و لەگەڵ كۆتایی هاتنی تەمەنی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا نوسیوویەتی:" لەكات و ساتی كۆتایی هاتنی ئەركەكەمان وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوەونیشتەجێكردن، دەموێت بڵێم، پرۆژەی زۆر گەورەو ستراتیژی هەبوون لەبواری نیشتەجێبوون و رێگاوبان، ئەگەر قەیرانی دارایی و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نەبوایە، بێگومان دەمانتوانی جێبەجێیان بكەین و كوردستان ببەینە قۆناغێكی تر، سەرباری ئەوەش لەڕووی كارگێڕی و داراییەوە، بناغەیەكی باش و تۆكمەمان داناوە بۆ كاركردن لەدوای خۆمان و بەهیواین ستافی داهاتووی وەزارەت، بەردەوام بن و درێژە بەكاروانەكە بدەن."

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەخشتەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی چوار ساڵدا، 3 رێگای دووساید، 3 رێگای سەرەكی یەك ساید، 6 پردو 1 تونێل جێبەجێكراون.

جگە لەوە، 16 پرۆژەی نیشتەجێبوون كە 1570 یەكەی لەخۆگرتووە جێبەجێكراون، هاوكات 94 رێگای گوند جێبەجێكروان و 92 رێگاو بان، چاككراونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەكە بێت، لەو ماوەیەدا، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەونیشتەجێكردن، 18 پرۆژەی بیناسازی دروستكردووەو 88 پرۆژەی جۆراوجۆریشی جێبەجێكردووە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بێت، تێچووی تەواوی ئەو پرۆژانە 641،891،110 ملیار دیناری عیراقی بووە.

بەگوێرەی دابەشبوونی جوگرافی، پرۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەونیشتەجێكردن لەكابینەی هەشتەم بەرێژەی جیاواز بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا دابەشكراون كە سەرجەمیان دەكاتە 338 پرۆژە، بەمشێوەیە:

 

1- هەولێر 85 پرۆژە

2- سلێمانی 187 پرۆژە

3- دهۆك 47 پرۆژە

4- كەركوك 19 پرۆژە

دەرباز كۆسرەت ڕەسول، لەكۆتایی پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە: "بەخۆشحاڵییەوە دەتوانین بڵێین، ویڕای بوونی  قەیرانی دارایی و جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەگەڵ ئەوەشدا نەوەستاین و لەگوند و دێهاتەكانی كوردستانەوە، بگرە تا دەگاتە تونێلی ستراتیژی و رێگای سەرەكی نێوان شارەكان، پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكانی هەژارو كەمدەرامەت، دروستكردنی دەیان پرۆژەی بیناسازی و ستراتیژی كارمان كردو زیاتر لە 300 پرۆژەی جۆراوجۆرمان جێبەجێكرد، بەئومێدین، خزمەتێكی بچووكمان بەو كوردستان كردبێت كە ئەركە لەسەر شانی هەموومان باشترین خزمەتی بكەین."سەرەڕای قەیرانە داراییەكان لە 4 ساڵی وەزیربوونی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ عەلی شەڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رووی لەناوچەكەكرد بەمەش وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پشكی شێری بەركەوت لە بەرگریكردن لە هەرێمی كوردستان كە بەبڕیاری دەرباز كۆسرەت رەسوڵ 3985 كیلۆمەتر رێگاو ساترو هەڵكەندنی خەندەق جێبەجێ كرا.

هەروەها پڕۆژە سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانكراوەكان لە ئەنجامی شەڕی داعش كە دەرخستەی ئامادەكراو چاككردنەوەی زیانەكان لە سنووری ناوچەكانی ماددەی 140 خەمڵێنران بە 697 ملیار دینار.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket