ئه‌ڵمانیا ڕوبه‌ڕووی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ده‌بێته‌وه
جیهان 05:49 PM - 2019-07-15.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایانكرد حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌نیازه به‌توندی ڕوبه‌ڕووی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ببنه‌وه كه‌بونه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئه‌ڵمانیاو سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیاش جه‌ختیكرده‌وه كه نابێ چاوپۆشی له توندڕه‌وه‌كان بكرێ و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی ئه‌مرۆ 14ی ته‌موزی 2019 بڵاویكرده‌وه ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ئه‌ڵمانیا هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی و هێرشی توندڕه‌وه ڕاستڕه‌وه‌كان بۆسه‌ر كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی ئه‌ڵمانیا چڕكردۆته‌وه،دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی ئه‌ڵمانی كرایه ئامانج ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڕاستڕه‌وه‌كانه‌و حزبه سیاسیه‌كانی ئه‌ڵمانیاش ده‌ستیانكردووه به‌پاكردنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانیان له‌و توندره‌وانه‌و له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ ڕایگه‌یاند: هیچ چاوپۆشی و نه‌رمیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه توندڕه‌وانه ناكرێت هه‌مانكات په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی به‌رله‌پشوی هاوینه دانیشتنێكی تایبه‌ت به توندوتیژی ڕاستڕه‌وه توند ڕه‌وه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات..ڕاۆرتێكی ڕۆژنامه‌نوسیش ئاشكرایكرد لیژنه‌ی چاودێری به‌رپرسه له‌ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی كه‌توندترین ڕێوشوێنی بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان دیاریكردووه‌و ته‌نانه‌ت له‌ناو سوپای ئه‌ڵمانیشدا ده‌ست به‌پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه كراوه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیدا به‌پشت به‌ستن به شپیگل-ی ئه‌ڵمانی هاتووه له 2014 وه 19 سه‌رباو پێنج كارمه‌ند له‌سوپای ئه‌ڵمانیدا دورخراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه له‌مانگی ئاداری ڕابردودا له‌ناو ریزه‌كانی سوپادا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌هه‌واداری ڕاستره‌وه توندڕه‌وه‌كانن بونیان هه‌یه. به‌پێی زانیاریه‌كانی تازه‌ترین ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانی كه به‌هه‌واڵگری ناوخۆ ناسراوه‌و له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا ده‌رچووه 24 هه‌زارو سه‌د ئه‌ندامی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له ئه‌ڵمانیادا هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی كه ئاماده‌یی كاری توندوتیژیسیان هه‌یه پۆلین كراون و جێی مه‌ترسین ئه‌م نیگه‌رانیه‌ش دوای ئه‌وه هات كه‌پارێزگاتی شاری كاسڵ له‌سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ڕابردودا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله تیرۆركرا دواتریش چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی ئه‌ڵمانیا نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان پێگه‌یشت.
PUKmedia شیهاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27