riklam

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ رۆژئاوا ده‌كات

جیهان 05:36 PM - 2019-07-15
.

.

ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ھه‌ڕه‌شه‌ی كاركردن به‌ پرۆگرامه‌كانی رابردووی ده‌كات له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بونی وڵاتانی رۆژئاوا به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌و به‌ریتانیاش ده‌ڵێت، ده‌رفه‌تێكی كه‌م ماوه‌ بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنه‌كه‌.

به‌ھرۆز كه‌مالوه‌ندی وته‌بێژی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌م پرۆگرامی 4 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا په‌یره‌و ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و وڵاتانی به‌شدار له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ نه‌بن، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كاتێك له‌ رابردوودا قایل بوون به‌ كه‌مكردنه‌وی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم ئامانجیان ئه‌وه‌ بووه‌ وڵاتانی تریش پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌بن و به‌رپرسیارێتی ھه‌ڵبگرن .

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ جیریمی ھانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه‌: تا ئێستا كات ھه‌یه‌ بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌و رێگریكردن له‌ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی ئێران ھاوڕانییه‌.

پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، رایگه‌یاندبوو: رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ نائارامه‌كانی جیھان و بوونی چه‌كی ئه‌تۆمیش له‌و ناوچه‌ نائارامه‌ مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی دانیشتوانه‌كه‌ی، ھه‌ربۆیه‌ به‌ریتانیاو ھاوپه‌یمانه‌كانی ھه‌وڵ ده‌ده‌ن رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی دابماڵن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێران نزیكه‌ی ساڵێكی له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ به‌رھه‌مھێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket