riklam

نوێنه‌ران پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ تاوتوێده‌كات

ئابوری 04:00 PM - 2019-07-15
.

.

وابڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری نه‌وت و وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی فیدراڵی و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بانگێشت بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی 2019.

دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 15-7-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی داهاتوویدا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری دارایی و وه‌زیری نه‌وت و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی و بانگهێشت بكات، وتیشی: دانیشتنه‌كه‌ رۆژی 20-7-2019، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی 2019.

راشیگه‌یاند: له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا ده‌كات، كه‌ گفتوگۆكان تایبه‌ته‌ به‌ بابه‌تی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی و راده‌ستكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌ێمه‌وه‌، هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌.

PUKmedia تایبه‌ت         

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket